ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان  له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟
ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ ‌ 19/9/2017
پێده‌چێت له‌یانه‌ی پاریس سان جێرمان شه‌ڕی نێوان ئه‌ستێره‌كان ده‌ستپێبكات و ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا له‌ دوا یاریی ئه‌م یانه‌یه‌و ئۆڵۆمپیك لیۆندا هه‌ستی پێده‌كراو پریشكی ئه‌و ئاگره‌ بینرا.
له‌م یارییه‌دا كه‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت 2-0 له‌ لیۆنی برده‌وه و هه‌ردوو گۆڵه‌که‌ش لیۆن خۆیان له‌خۆیان کرد‌، كاتێك هه‌ردوولا                  0-0یه‌کسانبوون، لێدانێكی راسته‌وخۆ بۆ پاریسییه‌كان دروستبوو، دانی ئالڤێس ده‌چێت بۆلای كافانی بۆ ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ی لێوه‌رگرێت و بیدات به‌نه‌یمار تا نه‌یمار لێدانه‌كه‌ جێبه‌جێبكات.
پاش ئه‌م رووداوه‌و كاتێك په‌نالتییه‌ك بۆ سانجێرمان درووستده‌بێت و ئه‌نجامیش هه‌ر 0-0 بوو، جارێكی تر ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ئاشكرا تر بینرایه‌وه‌ كاتێك نه‌یمار ده‌چێت بۆلێدانی په‌نالتییه‌كه‌ به‌ڵام كافانی په‌نالتییه‌كه‌ نادات به‌ نه‌یمارو خۆی لێی ده‌دات و گۆڵیشی پێنه‌كرد.
زۆرێك له‌رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نساو ته‌نانه‌ت له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ تۆخ كراوه‌ته‌وه‌ و قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ر كراوه‌وه‌ مانشێتی ئه‌م رووداوه‌انه‌ ئه‌مه‌یه‌(ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟).


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP