ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا
ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا ‌ 20/9/2017
فیفا به‌ره‌سمی‌ له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌  ده‌ستی به‌فرۆشتنی بلیتی یارییه‌کانی مۆندیال كردووه‌.
فیفا میكانیزمی فرۆشتنه‌كه‌ به‌ دوو قۆناغ جێبه‌جێده‌كات، یه‌كه‌م قۆناغ پێشکه‌شکردنی دواكاری  کڕینه‌ و ئه‌م قۆناغه‌ له‌ ڕۆژی 14/ 9-ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و 12/10/2017 كۆتایی دێت.
له‌م قۆناغه‌دا كڕیاران ده‌توانن بلیتی یارییه‌ك یان ئه‌و یارییه‌ی له‌یاریگایه‌كی دیارییكراودا ده‌كرێت یان بلیتی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیارییكراو بكرن.
كڕینی ئه‌م بلیتانه‌ش راسته‌وخۆ له‌ پێگه‌ی ره‌سمی فیفاوه‌ ده‌بێت له‌ رێگه‌ی تۆڕی ئینترنێته‌وه‌ و فیفاش له‌لای خۆیه‌وه‌ دواتر به‌كه‌سی دواكار راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بلیتی ده‌سته‌كه‌وێت یان نا.
قۆناغی دووه‌میش  5/12/2017 تا رۆژی 31/1/2018  ده‌بێت، ئه‌میش له‌ دوو قۆناغی تر پێكدێت، یه‌كه‌میان  ئه‌وه‌یه‌ له‌م قۆناغی فرۆشتنه‌دا دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌ قورعه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌بێت، دووه‌م قۆناغیش 13مارسی 2018 ده‌ستپێده‌كات و تا 3/4/2018 ده‌خایه‌نێت و ئه‌مه‌ش واده‌یه‌كه‌ بۆ فرۆشتنی بلیتی یاریی كۆتایی و ئه‌وانه‌ی زووتر دوایان پێشكه‌ش كردبێت مافیان زیاتر ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی روسیاش له‌لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی دێنه‌ روسیاو له‌و وڵاته‌ بلیتی بازاڕی ره‌ش ده‌کڕن ده‌بێت پێناسه‌ی خۆڕایی ره‌سمی حكومه‌تی روسیا وه‌ربگرێت كه‌ حكومه‌تی روسیا كاری پێده‌كات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP