پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌
پاسكیلسوارێكی به‌ریتانی به‌ 80 رۆژ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ ‌ 21/9/2017
مارك بیمۆنتی پاسكیلسواری به‌ریتانی ناوی چووه‌ فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌كو خێراترین پاسكیلسوار له‌مێژوودا.
مارك توانی له‌ماوه‌ی‌ 80 رۆژدا به‌ پاسكیله‌كه‌ی‌ به‌ده‌وری زه‌ویدا بسووڕێته‌وه‌ و ماوه‌ی 29 هه‌زار كیلۆمه‌تری به‌ پاسكیل به‌ده‌وی زه‌وی دا بڕی.
گه‌شته‌كه‌ی‌ مارك له‌ پاریس ده‌ستی پێكرد كه‌ به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا رۆیشت دواتر چووه‌و پۆڵه‌نداو روسیا و مه‌نگۆلیا و چین، دواتر به‌ كه‌شتی چووه‌ ناو ئوسترالیاو ئه‌و كیشوه‌ره‌شی به‌ پاسكیل بڕی و دواتر چووه‌ نیوزله‌ندا.
دوای نیوزله‌ندا له‌ ئالاسكاوه‌ چووه‌ ناو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوورو له‌ ئه‌مریكاشه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ شاری لیشبۆنه‌ی پرتوگال و دواجاریش له‌ پاریس كۆتایی به‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ هێنا.
له‌ ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا مارك سه‌عات 3 و 30 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یان له‌خه‌و هه‌ڵده‌سته‌داو بۆ ماوه‌ی‌ 18 سه‌عات له‌ رۆژیكدا پاسكیلی لێده‌خوڕی به‌مه‌ش رۆژانه‌ 240 میلی ده‌بڕی، بۆ ئه‌مه‌ش رۆژانه‌ 9 هه‌زار كالۆری ده‌خوارد.
له‌ رۆژی نۆیه‌می گه‌شته‌كه‌شیدا پاسكیله‌كه‌ی‌ له‌ روسیا تێكشكاو به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند دانێكی و ناوچه‌وانی شكا، به‌ڵام ئه‌و كۆڵی نه‌داو تا كۆتای گه‌یشت به‌ ئامانجه‌كه‌ی‌.
پێشتر ساڵی 2008 مارك هه‌وڵی هه‌مان كاری دا به‌ڵام ته‌نیا به‌ 194 رۆژ توانی ئه‌و ماوه‌یه‌ ببڕێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ توانی ریكۆردی ئه‌ندریۆ نیكۆلسۆنی نیوزله‌ندی بشكێنێت كه‌ ئه‌میان به‌ 123 رۆژ ئه‌و ماوه‌یه‌ی تێپه‌ڕاندبوو.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP