سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا
سه‌یرترین دۆزینه‌وه‌كان له‌ مێژوودا ‌ 21/9/2017
كه‌شتی نوح
دۆزینه‌وه‌ مێژووییه‌كان گرنگترین شتن كه‌ یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ  تێگه‌یشتن له‌ژیان و ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان له‌ ڕابردوودا، به‌ڵام هه‌ندێك دۆزینه‌وه‌ سه‌یرن‌و ده‌بنه‌ شتێكی جیاواز‌و یاساكانی بیركردنه‌وه‌‌و لۆژیك تێكده‌شكێنن، له‌وانه‌ش :
 چاڵی ماره‌كان
 ژن و مێردێكی ئه‌مریكی تووشی  سه‌رسوڕمان بوون كاتێك له‌و ماڵه‌یاندا كه‌ له‌ ساڵی 2009 دا له‌ ریكسبۆرگی ویلایه‌تی ئه‌یداهۆی ئه‌مریكا كڕییان ژێر زه‌مینێكیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ چاڵێكی گه‌وره‌ی تێدا بوو‌و  سه‌دان ماری ترسناك و كوشنده‌ی تێدا بوو، به‌پێی شاهێدحاڵه‌كان ئه‌و ژێر زه‌مینه‌ له‌شوێنی ناو فیلمه‌ ترسناكه‌كان ده‌چوو، واش مه‌زه‌نده‌ كرا كه‌ ئه‌و خانووه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و چاڵه‌ گه‌وره‌یه‌ بونیاد نراوه‌ كه‌ ماره‌كان ماوه‌ی خه‌وی زستانه‌یانی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئۆتۆمبیلی تارمایی  
یه‌كێك له‌سه‌نته‌ره‌كانی پۆلیس له‌ناوچه‌ی سری له‌ به‌ریتانیا چه‌ند ڕاپۆرتێكی پێگه‌یشت كه‌ چه‌ند شایه‌دحاڵێك ناردبوویان و تێیدا جه‌ختیان كردبووه‌وه‌ كه‌ ئۆتۆمبیلێك له‌ڕێگه‌یه‌كی لاوه‌كی  له‌ڕێڕه‌وی خۆی لایداوه‌ و دواتر دیار نه‌ماوه‌، پۆلیس چوونه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دۆزییه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رسوڕمانی كردن ئه‌وه‌بوو كه‌ ته‌رمی شۆفێره‌كه‌ له‌ ته‌رمی كه‌سێك ده‌چوو كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وه‌و پێشتر مردبێت، چونكه‌ ته‌رمه‌كه‌ شی بوبووه‌وه‌‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ شۆفێره‌كه‌ چه‌ند  مانگێك به‌ر له‌و ڕووداوه‌ مردووه‌.
په‌یكه‌ری سلایگۆی مه‌زن 
 زریانێكی به‌هێز له‌شارۆچكه‌ی سلایگۆی ئایرله‌ندا بووه‌ هۆی ڕیشه‌كێشكردنی دره‌ختێكی زۆر گه‌وره‌ و دوای ئه‌وه‌ سه‌رنج درا كه‌ ڕه‌گی ئه‌و دره‌خته‌ی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 300 ساڵ بوو له‌ئێسكه‌ په‌یكه‌رێكه‌وه‌ ئاڵاوه‌، دوای شیكردنه‌وه‌ تاقیگه‌ییه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 800 ساڵ ده‌بێت و یه‌كێك له‌ پێیه‌كانی ته‌نها چوار په‌نجه‌ی هه‌بووه‌‌و له‌ئێسكه‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتبوو كه‌ په‌نجه‌كانی قاچی خاوه‌نی ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌  زۆر نامۆ بووه‌.
زۆرانبازانی بێ سه‌ر 
ساڵی 2005 له‌شاری یۆركی به‌ریتانیا گۆڕستانێكی دێرین و گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئێسكه‌په‌یكه‌ری زه‌به‌لاحی بێ سه‌ری تێدا بوو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌ركه‌وت  كه‌ ئه‌و ئێسكه‌په‌یكه‌رانه‌ ژماره‌یه‌ك زۆرانبازی رۆمانی دێرین بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامی بوو قه‌باره‌ی زه‌به‌لاحی ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌كان بوون، كه‌ قه‌باره‌ و به‌ژن و باڵای گه‌وره‌ی زۆرانبازانی ناو ئه‌فسانه‌كانی بیری خه‌لك و پسپۆڕه‌كان ده‌هێنایه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌: Ghadi news


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP