كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌
كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ ‌ 22/9/2017
و: ژیانداری‌
پسپۆڕانی‌ بواری‌ ده‌روونناسی له‌ ئه‌مریكا له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا ڕایانگه‌یاند: ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی‌ له‌ ڕووی‌ كێش‌و قورساییه‌وه‌، زۆر جیاوازیان هه‌یه‌‌و زیاتر تووشی‌ ناكۆكی‌ خێزانی‌‌و جیاوازی‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییاندا به‌ به‌راورد به‌و  هاوسه‌رانه‌ی‌ كه‌ به‌ نزیكی‌ كێشی‌ له‌شیان وه‌ك‌و یه‌ك وایه‌، یان كێشی له‌شیان له‌یه‌ك زۆر نزیكه‌.
له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ میل بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ كێشیان زیاتره‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی‌ ناكۆكی‌ زیاتر ده‌بنه‌وه‌. كاتێك یه‌كێك له‌ژن، یان مێرد كێشه‌ی‌ زیادی‌ له‌شی‌ هه‌بێت‌و وا هه‌ست بكات هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ یارمه‌تی‌ ئه‌دات تا به‌رنامه‌ی‌ ته‌ندروستتر له‌ ژیاندا په‌ییڕه‌و بكات‌و له‌ هه‌وڵدانه‌كانی‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كێش‌و گه‌یشتن به‌ كێشێكی‌ سروشتی‌ هاوكاری‌ ده‌كات ئه‌م جیاوازیانه‌ كه‌متر ده‌بنه‌وه‌.
له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا: 
  1500كه‌س به‌شداریان كردوه‌ و له‌ 55% ی‌ به‌شداربوان پێیانوایه‌ جیاوازی‌ له‌ كێشی‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان ده‌توانێت هۆكار بێت بۆ دروستبوونی‌ ناكۆكی‌ زیاتر له‌ نێوانیاندا.
 سه‌رچاوه:‌ گۆڤاری خانه‌واده‌ سه‌بز


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP