لەساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەیاندا، كۆمەڵێك كاری هونەرییان نمایشكرد
لەساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەیاندا، كۆمەڵێك كاری هونەرییان نمایشكرد ‌ 24/9/2017
بەبۆنەی یادی «بیست‌و شەشەمین» ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی منداڵپارێزی (KSC) كوردستان، رۆژی 17/9/2017، رێكخراوەكە لەگوندی حەسار-ی سەر بەپارێزگای كەركوك فێستێڤاڵێكی هونەریی جۆراو جۆریان نمایشكرد وەك كردنەوەی (پێشانگایەكی وێنەكێشان‌و كاری دەستی، نمشاكردنی شانۆگەریی دەستە گوڵ، شانۆگەریی (نق‌و جق)، وتنی سروودو گۆرانی، چەند پارچە مۆسیقایەك، هەروەها وێنەكێشان لەسەر زەوی، بەخیشنی گۆڤاری پەپۆلە بەمنداڵان، پێشكەشكردنی پارچە هەڵپەركێیەك).
رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان (KSC) لەساڵی 1991دا، دامەزراوە. رێكخراوەكە لەلایەن چەند كەسانێكی خۆبەخشەوە دامەزراوە كەباوەڕیان بەسەرجەم مافەكانی منداڵانەوە هەیە بەمەبەستی بەدیهێنانی ژینگەیەكی دوور لەگرفت بۆیان، هەروەها رێكخراوەكە كار بۆ منداڵان دەكات لەبوارە جۆراو جۆرەكانی، وەكو پاراستن، گرتنەخۆ، تەندروستی، كۆمەڵایەتی، ئابووری‌و پەروەردەیی. رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان لەوڵاتی بەریتانیا تۆماركراوە بەناوی (سندوقی منداڵانی كوردستان) تا ئێستا كاردەكەن‌و رێكخراوێكی سەربەخۆی نا حكومیی تایبەت بەمنداڵانەو بەشێوەیەكی گشتیی لەعیراق‌و بەتایبەتی لەكوردستان كاردەكات.
نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP