ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند
ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند ‌ 24/9/2017
ئه‌ندریه‌ واردی خاوه‌نی نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی بۆكسێن له‌ كێشی سوكی قورس و پاڵه‌وانی پێشووی ئۆڵۆمپیاد وازهێنانی خۆی له‌ به‌شداری كردن له‌ روووبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی بۆكسێن راگه‌یاند.
بۆكسێنه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌كه‌ هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌و ماندوبونه‌ جه‌سته‌ییه‌ی‌ یارییه‌كه‌ پێویستی پێیه‌تی له‌ پاڵ له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی به‌شداری كردن له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌ وازهێنانه‌كه‌ی‌ وارد وتی: بۆكسێن جێده‌هڵێم، چونكه‌ جه‌سته‌م چیتر توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ماندووبوونه‌ بگرێت كه‌ بۆكسێن پێویستیه‌تی، له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا هاوشێوه‌ی پێشوو ئاره‌زوی به‌شداری كردنم له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌كان نییه‌.
وتیشی: ئه‌گه‌ر نه‌توانم باشترین ئاستی خۆم پێشكه‌شی خێزانه‌كه‌م و راهێنه‌رانم و هانده‌ران بكه‌م بۆیه‌ باشتره‌ وازبهێنم باشتره‌.
وارد پێشتر له‌ ئۆڵۆمپیادی 2004 میدالی ئاڵتونی بردۆته‌وه‌و له‌ژیانی پیشگه‌ریشیدا وه‌كو بۆكسێن 32 روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ بردۆته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی دووچاری هیچ شكستێك بێت و خاوه‌نی 3 پشتێنی پاڵه‌وانی جیهانه‌ له‌ كێشی سوكی قورس.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP