بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌
بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ ‌ 24/9/2017
یانه‌ی‌ بارسێلۆنا پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ خێرایی بۆندی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ نوێ بكاته‌وه‌و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كانیان زیاد بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیرۆكی رۆیشتنی نه‌یمار بۆ پاریس سان جێرمان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی‌ سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه‌ بارسێلۆنا خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی  لیۆنێل میسی رابگه‌یه‌نێت دوای ئه‌ویش بۆندی ئینێستا نوێ ده‌كاته‌وه‌.
دوای ئه‌و 2 یاریزانه‌ش بارسێلۆنا به‌یه‌كه‌وه‌ بۆندی پیكێ  و سێرجیۆ رۆبێرتۆ و جێرارد دۆلۆفیۆ نوێ ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌یان كه‌مه‌.
بۆندی رۆبێرتۆ هاوینی 2019 كۆتایی دێت، به‌ڵام مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ ته‌نیا 40 ملیۆن یۆرۆیه‌ كه‌ چه‌ندین یانه‌ ئاماده‌ن به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بیبه‌نه‌ ریزه‌كانیان، بۆیه‌ بارسا ده‌یه‌وێت بڕی پاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ زیاد بكات.
بۆندی دۆلۆفیۆش هاوینی 2019 كۆتایی دێت و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌شی 20 ملیۆن یۆرۆیه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ وه‌كو ئه‌ستێره‌ی داهاتووی یانه‌كه‌ سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه‌ بارسا به‌نیازه‌ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ زیاد بكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP