دواین وه‌ید په‌یوه‌ندی به‌ تیپی كلیفلانده‌وه‌ كرد
دواین وه‌ید په‌یوه‌ندی به‌ تیپی كلیفلانده‌وه‌ كرد ‌ 1/10/2017
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌ جارێكی تر لیبرۆن جیمسی ئه‌ستێره‌و دواین وه‌ید به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ریزی یه‌كێك له‌ تیپه‌كانی خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا یاریی ده‌كه‌نه‌وه‌و دوانه‌یه‌كی به‌هێز هاوشێوه‌ی تیپی میامی هیت دروست ده‌كه‌نه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ دواین وه‌ید زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیپی كلیفلاند كاڤالێرزه‌وه‌ بكات كه‌ كینگ جه‌یمس یاریی بۆ ده‌كات.
هێنانی ئه‌و یاریزانه‌ش له‌لاین كلیفلاند بۆ ركابه‌ری كردنی تیپی گۆڵدن سته‌یته‌ كه‌ له‌ ریزه‌كانی كیڤن دۆرانت و ستیفن كۆری یاریی ده‌كات و وه‌رزی رابردووش توانی خولی ئه‌مریكا بباته‌وه‌، به‌ڵام به‌هاتنی وه‌ید كلیفلاند به‌هێزتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌مساڵ دیریك رۆز و ئیزایا تۆماسیش په‌یوه‌ندیان به‌و تیپه‌وه‌ كردووه‌.
وه‌یدو جه‌یمس به‌یه‌كه‌وه‌ ساڵی 2012 و 2013 توانیان نازناوی ئێن بی ئه‌ی ببه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ یاریكردنیان به‌یه‌كه‌وه‌ 4 جار گه‌یشتنه‌ یاریی كۆتایی.
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی چونی وه‌یدیش بۆ كلیفلاند جه‌یمس وتی: هیوام وایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكات، چونكه‌ زۆر ئاره‌زوم له‌یاریكردن له‌گه‌ڵی هه‌یه‌.
وه‌ید باڵای مه‌تر و 193 سانتیمه‌تره‌و هه‌فته‌ی پێشوو بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تیپی شیكاگۆ بۆڵز هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ئێستا یاریزانی سه‌ربه‌سته‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP