نهێنییه‌ك له‌سه‌ر پێی بڵاوده‌كاته‌وه‌
نهێنییه‌ك له‌سه‌ر پێی بڵاوده‌كاته‌وه‌ ‌ 1/10/2017
مانوێل نۆیه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی بایرن مونشن ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ساڵی 2008ه‌وه‌ پارچه‌یه‌ك ئاسن له‌ پێی دایه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كێشه‌یه‌كی له‌ یاریكردن بۆ دروست بكات.
نۆیه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ باشترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ پێكان به‌رۆكی گرتووه‌ كه‌ له‌ مانگی 4ی ئه‌مساڵ نه‌شته‌گه‌ری بۆ كراو 4 مانگ دابڕا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ یاریگاكان جارێكی تر دووچاری هه‌مان پێكان بۆوه‌ كه‌ شكانی ئێسكێكی پێیه‌تی.
سه‌باره‌ت به‌ پێكانه‌كه‌شی نۆیه‌ر نهێنییه‌كی ئاشكرا كردو وتی: ساڵی 2008 كاتێك له‌ شاڵكه‌ یاریم ده‌كرد دووچاری شكانی پێی راستم بوو كه‌ هه‌مان ئه‌و پێكانه‌یه‌ كه‌ ئێستا هه‌مه‌، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی‌ ئێستا له‌ پێی چه‌پم دایه‌.
وتیشی: له‌و كاته‌  پزیشكه‌كان پارچه‌یه‌ك ئاسنیان خسته‌ ناو پێمه‌وه‌و تا ئێستاش له‌ناو پێمدا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ستی پێناكه‌م و زۆر ئاسووده‌م پێی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP