هابل:  ته‌نێكی ئاسمانیی نامۆی ئاشكرا كرد
هابل: ته‌نێكی ئاسمانیی نامۆی ئاشكرا كرد ‌ 1/10/2017
كه‌شتی نوح
ته‌لسكۆبی هابل  به‌م دواییه‌ ته‌نێكی ئاسمانیی ده‌گمه‌نی ئاشكرا كردووه‌ له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی كاكێشان دایه‌ و كه‌ گومان ده‌كرێت یه‌كه‌مین كلكداری دوانه‌یی بێت كه‌ تا ئێستا ئاشكرا كراوه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی(Space.com)ی زانستیی ئه‌و ته‌نه‌ له‌ پشتێنه‌ی هه‌سارۆكه‌كانی نێوان مه‌ریخ و مشته‌رییدا دۆزراوه‌ته‌وه‌‌و كلكداره‌كه‌ له‌ دوو تۆپه‌ڵه‌ی هاوقه‌باره‌ پێكهاتووه‌ و به‌ دووریی نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر به‌ده‌وری یه‌كدا ده‌سوڕێنه‌وه‌.
 پێگه‌كه‌ وتیشی» ئه‌و كلكداره‌ كه‌ ناونراوه‌ (288P) به‌ دیارده‌یه‌كی گه‌ردونیی ده‌گمه‌ن داده‌نرێت، چونكه‌ پێشتر زاناكان شتێكی له‌و جۆره‌یان نه‌بینیوه‌، ئه‌و كلكداره‌ش یارمه‌تی زاناكان ده‌دات بۆ گۆڕینی ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی تا ئێستا هه‌بووه‌ له‌ باره‌ی دروستبوونی كلكداره‌كان و ئه‌و ته‌نانه‌ی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا هه‌ن.
به‌ر له‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زانایانی په‌یمانگای رۆچسته‌ری ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مریكا دۆزینه‌وه‌ی كونێكی ڕه‌شی دوو سه‌ره‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ نزیكترین كونی ڕه‌شه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ و له‌كاتی دۆزینه‌وه‌كه‌دا زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌و كونه‌ ڕه‌شه‌ به‌مه‌ودای  400 ملیۆن ساڵی تیشكیی له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌مانه‌وه‌ دووره‌ .
سه‌رچاوه‌: الوكاله‌ العربیه‌ للفلك و الفضا‌ء 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP