بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان دەكات
بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان دەكات ‌ 1/10/2017
هێمن ئەحمەد - كەركوك
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك رایدەگەیەنێت: حكومەتی عیراق پارەی ساڵی 2017ی سەرجەم جووتیارانی كەركوكی رەوانە كردووە و بەسەر جووتیاراندا دابەشكراوە. بەڵام هێشتا حكومەتی عیراق بڕی 87 ملیار دیناری ساڵەكانی (2014، 2015، 2016)ی، جووتیارانی كەركوكی نەداوەو ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات ماوەی چەند رۆژێكە بەغدا رەزامەندنی لەسەر خەرجكردنی بڕی هەشت ملیار دیناری دەربڕیوە بۆ ئەو جووتیارانەی كە پارەی (جۆ)ی ساڵی 2016یان لای حكوتەو هەروەها لەو بڕە پارەیەش بڕی سێ ملیاری پارەی گەنمەشامی ساڵی 2014یە.

(70%) داشكانی بۆ كراوە
لەوبارەیەوە، ئەندازیار مەهدی موبارەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئێستا بەڕێوەبەرایەتیەكەیان پلانی خۆی بۆ وەرزی زستان بەمەبەستی چاندنی گەنم‌و جۆ داناوە لەو ناوچانەی پشت بە باراناو دەبەستن كە ناوچەی دەیمی پێدەوترێ.
وتیشی: «هەر بەپێی ئەو پلانەی ئەمساڵ دامانڕشتووە، پانتایەكەی لەپارساڵ زیاترە ئەم كارەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی عیراق پارەی ساڵی 2017ی سەرجەم ئەو جووتیارانەی لەكەركوك گەنمیان تۆو كردبوو نارد، ئەمكارەش بووە هاندانی جووتیاران تاوەكو گەنمی زیاتر بچێنن‌و ئێمەش بۆ ئەم پلانە ئامادە كاری تەواومان كردووەو نزیكەی 23 هەزار تۆن گەنمی بنەتۆومان ئامادەیەو بەنرخێكی داشكاو واتە (70%) داشكانی بۆ كراوەو دابەشی دەكەینە سەر جووتیاران‌و بەتایبەتی ئەو ناوچانەی كە زەوییەكانیان بەراوە.

هەزارو 800 كیلۆ گەنم 
راشیگەیاند: ئێستا لەكۆگاكانمان 34 هەزار تۆن لەدوو جۆر پەینی كیمیاوی ئامادەیە جۆری یەكەمی «یۆریا»‌و ئەوەی دیكەش»داب». ئەویش بەهەمان شێوەی گەنم داشكاندنی گەورەی بۆ كراوەو ئەمكارەش لەبەرژەوەندی جووتیاراندایە، بۆئەوەی گرنگی‌و بایەخی زیاتر بە بەروبوومەكانیان بدەن.
باسی لەوەشكرد: لەمساڵدا لەتۆوكردنی هەر دۆنمێك «گەنم» نزیكەی هەزارو 800 كیلۆ گەنم بەرهەمی هەبووەو ئەم كارەش دەستكەوتێكی زۆر باشە، چ بۆ جووتیار بێت یان حكومەت. 
راشیگەیاند: ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهەموو شێوەیەك هاوكاری تەواومان دەكەن‌و ئێمەش وەك كشتوكاڵی كەركوك تەنیا پابەندی بڕیارەكانی ئیدارە‌و ئەنجومەنی كەركوك دەبین ئەگەر هاتوو بەغدا بڕیار لەدژی پارێزگای كەركوك بدات، بەتایبەتی دوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم لەشارەكەدا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP