هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی دەرەوە بەردەوامە
هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی دەرەوە بەردەوامە ‌ 1/10/2017
یەکەی ئابووری
هەناردە كردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە و رۆژانە كەشتییە نەوت هەڵگرەكان لە بەندەری جەیهانی توركیاوە نەوتی خاوی كوردستان دەگوازنەوە.
بەپێی ئاماری (تەنكەر تراكەر) كە تایبەتمەندە بە چاودێری كردنی گواستنەوەی نەوتی خاو و بڕی هەناردەكراوی وڵاتان بە رێگای نەوت هەڵگری دەریایی لە دوای ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستانەوە و لە پێنج رۆژی رابردوودا هەرێمی كوردستان رۆژانە بڕی 553 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە رێگای بەندەری جەیهانەوە رەوانەی بازاڕەكانی دەرەوە كردووە و كڕیارە سەرەكیەكانیشی وڵاتانی ئیتاڵیاو كرواتیاو ئیسرائیل بوون.
سەرچاوەیەكیش لە بەشی بەرهەمهێنانی كۆمپانیای كار گروپ بە ئاژانسی وزە نیوزی راگەیاندووە، سەرجەم كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم لە كەركوك لە دۆخی ئاسایی هەناردە كردنیدایە بە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە سەرۆك كۆماری توركیا لە مێدیاكانەوە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە بڕیارەكانی حكومەتی عیراقەوە راگەیاندو هەڕەشەی راگرتنی هەناردە كردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی كرد. 
لای خۆشیەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: توركیا گرێبەستێكی 50 ساڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆ هەناردەكردنی نەوت و پابەند بوونی توركیا بە گرێبەستەكەوە سودی بۆ هەردوولا دەبێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP