لە هەولێر كۆمپانیاكانی گەشتیاریی عیراق دیدارێك ساز دەكەن
لە هەولێر كۆمپانیاكانی گەشتیاریی عیراق دیدارێك ساز دەكەن ‌ 2/10/2017
یەکەی ئابووری
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت: هیچ رێگریەك لە هاتنی گەشتیاران بۆ كوردستان نەبووە و هەوڵدان بۆ فراوانكردنی گەشتی هاووڵاتیان زیاتر دەكرێت.

لە هێنانی گەشتیار بەردەوام بن
لە بەیاننامەیەكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئەوە هاتووە: «دوای بڕیارەكانی حكومەت و پەرلەمانی عیراق، دەنگۆی رێگریكردن لە گەشتی كۆمپانیاكانی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان بڵاوبووەوە، دوای بەدواداچوونی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار- دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەركەوت كە هیچ بڕیارێكی لەم جۆرە دەرنەچووە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت كۆمپانیاكانی گەشتیاری عیراق لە هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.
هاوكات لە ئەنجامی بەدواداچوونەكەدا لە پەیوەندی تەلەفۆنی، مەحمود زوبێدی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی گەشتوگوزاری عیراق رەتیكردەوە كە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری عیراق‌ بڕیاری رێگریكردن بۆ هەرێمی كوردستان لە كۆمپانیاكانی عیراق درابێت».
ئاماژە بەوەشكراوە: لێرەوە رایدەگەیەنین كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار - دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان سەرقاڵی زیاتر رێكخستنی گەشتەكان و پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاریە، بۆیە بانگهێشتی كۆمپانیاكانی عیراق دەكات و دیدارێك لە شاری هەولێر ساز دەكات و بەدواداچوون بۆ پێداویستی و كێشەكانیان دەكات و رێكاری گونجاو بۆ زیاتر دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیار و كۆمپانیاكانی گەشتیاری دەگرێتەبەر.

میواندۆستی و لێبوردەیی ناسراون
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رشیدەگەیەنێت: هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینەوە هەرجۆرە بڕیارێكی لەم جۆرە زیانی دوو لایەنەی لێدەكەوێتەوە و كۆمپانیاكانی گەشتیاری عیراق یەكەم لایەنن كە زیانیان پێدەكەوێت و هاووڵاتیانی عیراقیش دەكەونە ژێر گوشارێكی دەروونی و كۆمەڵایەتی، چونكە شوێنە گەشتیاریەكانی هەرێمی كوردستان نزیكترین و ئاسوودەترین و كەمخەرجیترین ناوچەی گەشتیاری جیهانن بۆ دانیشتووانی عیراق.
لەكۆتایدا دەڵێن: «بە پێویستیشی دەزانین بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان رابگەیەنین كە بە دابوونەریتە جوانەكانیان پێشوازی لە گەشتیاران بكەن و هیچ رەفتارێكی نەشیاو بەرامبەر گەشتیاران پیشان نەدەن و گەشتیاران دڵنیا بكەنەوە كە دانیشتووانی كوردستان بە میواندۆستی و لێبوردەیی ناسراون».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP