جـووتیارانی هـەرێم لـە كـشتوكاڵ پـەشیمانـن
«بەهۆی پێنەدانی پارەكانیانەوە» جـووتیارانی هـەرێم لـە كـشتوكاڵ پـەشیمانـن ‌ 2/10/2017
یەکەی ئابووری

ساڵانی پێشتر حكومەتی عیراق گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی دەكڕییەوە، ئەوەش وایكردبوو كە جووتیارن گرنگی زیاتر بە بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بدەن. بەڵام ماوەی چوار ساڵە بەهۆی ناكۆكی سیاسی نێوان هەرێم و عیراق و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانەوە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، هەروەها ئەو قەیرانە داراییەی كە رووی لەعیراق كرد، پارەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جووتیارانیش دواكەوتوە. ئەوەش جووتیارانی بەتەواوەتی نیگەران كردوە و ناتوانن وەك ساڵانی رابردوو كشتوكاڵ بكەن.

نیگەرانی لای جووتیاران
ئەندازیار ئەمین محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی بەماڵپەڕی (جام كوردی) راگەیاندوە: ساڵانە حكومەتی عیراق بەرهەمی كشتوكاڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی بە نرخێكی گونجاو دەكڕی‌و رەوانەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقی دەكرد، بەڵام لەساڵی 2014وە تا ئێستا حكومەتی عیراق پارەی جووتیارانی هەرێمی بە تەواوەتی نەداوە و ئەوەش نیگەرانی لای جووتیاران دروست كردووە و وای لێكردون كە لە كشتوكاڵكردن پەشیمان ببنەوە.

ناتوانن بەرهەمی نوێی كشتوكاڵی بكەن
وتیشی: «بەراورد بەو ساڵانەی كە حكومەتی عیراق پارەی تەواوی بە جووتیاران دەدا، بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بە تەواوی كەمبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، چونكە جووتیاران قەرزێكی زۆریان كەوتوتە سەرشان و ناتوانن بەرهەمی نوێی كشتوكاڵی بكەن. تا پارەی ساڵانی پێشویان پێ نەدرێتەوە».
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە: بە هەزاران جووتیار پەرەیان لای حكومەتی عیراقەو لەساڵی 2014دا حكومەت بەنیوە پارەی پێداون‌و لەساڵانی دواتردا ئەو پارەیە كەمتر بۆتەوە لە نیوە و بەجۆرێك لە ساڵی 2016دا جووتیاران (38%)ی پارەكانیان پێدراوە و ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك جووتیار هەن كە ئەمساڵ هیچ بڕە پارەیەكیان وەرنەگرتووە.


 180 ملیار دینار
ئەندازیار ئەمین محەمەد ئەوەشی خستەڕوو: بڕی ئەو پارەیەی كە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا لای حكومەتی عیراق ماوە دەگاتە زیاتر لە 180 ملیار دینار كە ئەوەش بڕێكی ئێجگار زۆرە و بە پێدانی ئەو پارەیە جووتیاران دەتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە و بەرهەمی زیاتر و باشتریش بخەنە بازاڕەوە.
ئەندازیار ئەمین محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئاشكراشیكردوە: ئەوەی زیاتر گرفتی بۆ جووتیاران دروست كردووە ئەوەیە كە لەهەرێمی كوردستاندا سایلۆی پێویست نییە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها سێ سایلۆ و دوو بنكە بوونی هەیە، كە ئەوەش ئێجگار كەمە و پێویستیمان بە دروست كردنی سایلۆی دیكە هەیە، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە ئەو گرفتە چارە سەر بكرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP