تۆماس تۆخیل راهێنه‌ری داهاتووی بایرن مونشنه‌
تۆماس تۆخیل راهێنه‌ری داهاتووی بایرن مونشنه‌ ‌ 3/10/2017
راپۆرته‌كانی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا دوپاتیان كرده‌وه‌ تۆماس تۆخیلی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند له‌ گفتوگۆ دایه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی‌ بایرن مونشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ وه‌ربگرێت و ببێته‌ جێگره‌وه‌ی‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی.
رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی بێڵدی ئه‌ڵمانی دوپاتی كردۆته‌وه‌ تۆخیلی 44 ساڵ ئێستا له‌ شاری مونشنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ باڤاریه‌كه‌ بكات.
بایرن رۆژی 5 شه‌ممه‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری ئیتاڵی له‌سه‌ركار لابرد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی كێشه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانان و خراپی ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌.
تۆماس تۆخیلیش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی‌ بروسیا دۆرتمۆند دوورخراوه‌ته‌وه‌ بێ كاره‌، به‌ڵام دوورخستنه‌وه‌ی‌ تۆخیل له‌ دۆرتمۆند به‌هۆی ئه‌نجامی خراپ نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆی جیاوازی بیرو رابوو له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی یانه‌ی‌ بایرن مونشنیش پێشتر رایگه‌یاندوه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 2 هه‌فته‌دا كه‌ یارییه‌كان به‌هۆی پاڵاوتنی مۆندیال ده‌وه‌ستێت راهێنه‌ری یانه‌كه‌ دیاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام وادیاره‌ تۆخیل ئه‌و راهێنه‌ره‌یه‌ كه‌ هۆنێس باسی لێوه‌ده‌كات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP