ئیبراهیمۆڤیچ پێش سه‌ری ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
ئیبراهیمۆڤیچ پێش سه‌ری ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ‌ 3/10/2017
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد زۆر نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌ی له‌ ته‌ندروستی ئه‌و یاریزانه‌ روویداوه‌.
رۆژنامه‌ی‌ زه‌ سه‌ن بڵاویكردۆته‌وه‌ ئیبرا تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕێ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵی یاریزانانی مان یونایتده‌وه‌ بكات و ئه‌گه‌ری زۆره‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست بكات به‌ راهێنان و ره‌نگه‌ بتوانێت به‌شداری یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی‌ مان یونایتد ئاشكرای كردووه‌ ئیبرا ئێستا راهێنان به‌ تۆپه‌وه‌ ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن.
ئیبرا مانگی 4ی ئه‌مساڵ دووچاری پێكانێكی مه‌ترسیداربوو كه‌ له‌ 2 شوێنه‌وه‌ به‌سته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌ژنۆی پچڕاوه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 9 مانگ دوور بكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و زۆر زووتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
دوای ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ مان یونایتد ئیبرا درێسی ژماره‌ 10 ده‌پۆشێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP