دیبالا نهێنی پۆشینی درێسی ژماره‌ 10 ئاشكرا ده‌كات
دیبالا نهێنی پۆشینی درێسی ژماره‌ 10 ئاشكرا ده‌كات ‌ 3/10/2017
پاولۆ دیبالای هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس نهێنی پۆشینی درێسی ژماره‌ 10ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ ئاشكرا كردو دوپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ پۆشینی ئه‌و درێسه‌ له‌سه‌ر داوای خۆی نه‌بووه‌.
دیبالا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ درێسی ژماره‌ 10 ده‌پۆشێت و له‌و كاته‌شه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاستێكی ناوازه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام وادیاره‌ یۆڤانتۆس ئه‌و یاریزانه‌ی‌ ناچار كردوه‌ ئه‌و درێسه‌ بپۆشێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لایه‌نی دارایی و ریكلام كردن.
دیبالا وتی: من داوای پۆشینی درێسی ژماره‌ 10م نه‌كرد، لای من درێسی ژماره‌ 21 زۆر تایبه‌ته‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ یۆڤانتۆسیش زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ پۆشینی ئه‌و درێسه‌، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك داوایان لێكردم بیگۆڕم.
وتیشی: من نه‌مده‌ویست درێسه‌كه‌م بگۆڕم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 2 رۆژ بیرم لێكرده‌وه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م كرد به‌ یۆڤانتۆسم راگه‌یاند ئاماده‌م ئه‌و درێسه‌ بپۆشم.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP