سووده‌كانی خواردنی زه‌عفه‌ران
سووده‌كانی خواردنی زه‌عفه‌ران ‌ 3/10/2017
زه‌عفه‌ران یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌هاراتانه‌ی كه‌ تام و چێژێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی گرنگی كیمیایی تێدایه‌ كه‌ له‌ بواری پزیشكیدا سودی زۆری لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك سودی دیكه‌ زه‌عفه‌رانن:
١-زه‌عفه‌ران زۆر چالاكه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ و نه‌هێشتنی ئاوسانی سك و باشكردنی كرداری هه‌رس، پێویسته‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌كاربهێندرێت  كوپێك له‌چای زه‌عفه‌ران تێكه‌ڵی هه‌نگوین بكرێت  ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نگویندا ڕۆژانه‌ بخورێته‌وه‌.
٢-چاره‌سه‌ری خه‌وزڕان ده‌كات، خواردنی كوپێك له‌ شیری گه‌رم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌زه‌عفه‌ران پێش خه‌وتن زۆر به‌سوده‌ بۆ ڕێكخستنی خه‌و.
٣-مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر ده‌پارێزێت، له‌گه‌ڵ بوونی توانایه‌كی زۆر بۆ به‌هێزكردنی بیری مرۆڤ ، بۆیه‌ خواردنی  چای زه‌عفه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و پێك یاخود به‌ تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ كوپێك له‌شیردا‌و خواردنی ڕۆژانه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ گرفتی خه‌و زڕان.
٤-ئاستی كۆلستڕۆڵ له‌ خوێندا ڕێكده‌خات ، په‌ستانی خوێنی به‌رزیش داده‌به‌زێنێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ زه‌عفران  بۆ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵ زۆر به‌سوده‌،له‌گه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵێك سودی دیكه‌ بۆ ده‌مار و بۆریه‌كانی خوێن.
٥-چاره‌سه‌ری ڕه‌بۆ ده‌كات‌و هه‌وكردنی سییه‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه‌ چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵێك له‌ نه‌خۆشی دیكه‌ وه‌ك: ھه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوونیش ده‌كات.
٦-نیشانه‌كانی زوو پیربوون‌و ده‌ركه‌وتنی خاڵی ڕه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌.
٧-بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سوده‌ كه‌به‌ده‌ست گرفتی  كه‌مخوێنیه‌وه‌ ده‌ناڵێننچونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ئاسنی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دروستبوونی هیمۆگلۆبین له‌ خوێندا.
٨-كالیسیۆم و مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه‌ به‌رگری له‌ش دژ به‌ نه‌خۆشیه‌كان زیادده‌كات.
٩-لێدانی زه‌عفه‌ران له‌پوك یارمه‌تیده‌ره‌ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و هه‌وكردن و نه‌هێشتنی ئاوسانی پوك.
١٠- ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌ كارۆتینات و ڤیتامین «B» تێدایه‌ یارمه‌تیده‌رن له‌ زیادبوونی  هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین هه‌ربۆیه‌ خواردنی مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ خه‌مۆكی ده‌پارێزێت. 
١١-مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ڕێگریش ده‌كات له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن،جگه‌ر،هێلكه‌دان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP