سوارێز ئه‌مساڵ ته‌نیا ئه‌وه‌ی بۆ بارسا كردووه‌ درێسه‌كه‌ی بدڕێنێت
سوارێز ئه‌مساڵ ته‌نیا ئه‌وه‌ی بۆ بارسا كردووه‌ درێسه‌كه‌ی بدڕێنێت ‌ 4/10/2017
لویس سوارێز ئه‌مساڵ و تا ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسیلۆنا به‌ بارودۆخێكی خراپدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئاستێكی هونه‌ری خراپیش پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌م یاریزانه‌ 11/6/2014  به‌بۆندێك كه‌بڕه‌كه‌ی به‌ نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌ لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزییه‌وه‌ چووه‌ بارسیلۆنا و تائێستا به‌رده‌وامه‌.
 تاساڵی پاریش ئه‌م یاریزانه‌ چ له‌ روی گۆڵكردن و چ له‌ روی ئاستی هونه‌ریشه‌وه‌ له‌ئاستی ناوو ناوبانگی یانه‌یه‌كی وه‌ك بارسادا بوو، ئه‌وه‌تا پار دووه‌م گۆڵكه‌ری بارسا بوو له‌دوای میسییه‌وه‌ كه‌ ئه‌م 37 گۆڵ و سوارێزیش 28 گۆڵی كردبوو نه‌یماریش 13 گۆڵی بۆ بارسا كردبوو.
ئه‌مه‌ له‌ لا لیگادا، له‌ چامپیۆنس لیگ و جامی شای ئیسپانیاشدا گۆڵی گرنگ و هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ میسی و نه‌یمار بۆ بارسا تۆمار كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌م یاریزانه‌ له‌ئاستێكی زۆر خراپدایه‌وه‌ به‌ پاڵه‌وانی فه‌وتاندنی هه‌له‌ ئاسانه‌كانی گۆڵكردنی یانه‌كه‌ی داده‌نرێت و وه‌ك ده‌ڵێن زیاتر له‌ نیشانه‌یه‌كی پرسیاری له‌سه‌ر درووستبووه‌.
سوارێز به‌وه‌ ناسراوه‌ زۆر له‌ میسییه‌وه‌ نزیكه‌، میسی زیاد له‌پێویست بایه‌خی پێده‌دات و موراعاتی ده‌كات و ئه‌وه‌ش به‌ئاشكرا ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت كاتێك نه‌یمار له‌بارسا بوو میسی هێنده‌ی موراعاتی سوارێزی ده‌كرد و خۆی لێنزیك ده‌كرده‌وه‌، نیو هێنده‌ی بۆ نه‌یماری نه‌ده‌كرد.
هه‌موومان به‌ئاشكار ئه‌وه‌شمان ده‌بینی تێكه‌ڵاوییه‌كی خێزانی زۆر له‌ نێوان میسی و سوارێزدا هه‌بوو، له‌كاتی پشووه‌كاندا به‌خێزانی گه‌شتیان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ژنه‌كانیان پێكه‌وه‌ ماركێتێكی گه‌وره‌ی جل و به‌رگیان كرده‌وه‌.   
پاش رۆیشتنی نه‌یمار له‌ بارسیلۆنا زۆربه‌ی شاره‌زایانی خولی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه‌ كه‌ رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ گورزێكی كوشنده ‌بوو له‌به‌راسا كه‌وت و دیواری ئێم ئێس ئێن روخا، به‌ڵام پێیان وابوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوارێز له‌پاڵ میسیدا ماوه‌، ره‌نگه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ نه‌بێت و به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ نابێته‌ هۆی لاوازی هێڵی هێرشبه‌ری بارسا.
به‌ڵام ئێستا رۆیشتنی نه‌یمار له‌لایه‌ك و ئه‌م ئاسته‌ خراپه‌ی سوارێزیش له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێڵی هێرشبه‌ره‌ به‌ته‌واوی بڕوخێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر خراپیشیان له‌سه‌ر میسی هه‌یه‌و ئێستا میسی به‌ته‌نیا شانی داوه‌ته‌ به‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌.
ئه‌وه‌تا سوارێز پاش 7 جه‌وله‌ له‌یاریی لا لیگادا و به‌شداری كردنی له‌ زۆربه‌ی یارییه‌كانی لا لیگاشدا، ته‌نیا دوو گۆڵی هه‌یه‌، له‌ چامپیۆنس لیگ و پاش دوو جه‌وله‌ له‌یاریی هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه‌.
له‌دوا یاریی یانه‌كه‌شیدا له‌ لا لیگادا كه‌ سه‌عات 5:15 ده‌قیقه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كراو بارسا 3-0 له‌ یانه‌ی لاس پاڵماسی برده‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین هه‌لی ئاسانی گۆڵكردنی له‌ده‌ستدا، خۆیشی له‌ یارییه‌كه‌دا هه‌ستی به‌ خراپی خۆی له‌یارییه‌كه‌دا كرد، له‌ دوای له‌ده‌ستدانی دوا هه‌لی گۆڵكردن له‌ دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌دا، درێسه‌كه‌ی دڕاندو پاشان ناوبژیوان ناردییه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ گۆڕینی درێسه‌كه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریای ته‌واو كردنی یارییه‌كه‌ نه‌كه‌وت هه‌رنه‌هاته‌وه‌ ناو یارییه‌كه‌ و یارییه‌كه‌ش به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵامی بارسا كه‌بۆسكێتس و میسی(دوو گۆڵ) كردیان کۆتایی هات‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP