وه‌فاداری‌ رێبازه‌كه‌تین
وه‌فاداری‌ رێبازه‌كه‌تین ‌ 9/10/2017
دوێنێ رێوڕه‌سمی پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ركوك، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌، گەرمیان، رانیه‌، كۆیه‌و ته‌واوی شارو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردو ماته‌مینیی قوڵی خۆیان بۆ ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌ربڕی، دوای كۆتاییهاتنی پرسه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی-ش لەسلێمانی، لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری-زانیاری هه‌رێم، له‌په‌یامێكدا به‌ڵێنی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێبازی راسته‌قینه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی؛ به‌رده‌وامده‌بین.
لاهور شێخ جه‌نگی برازای سه‌رۆك مام جه‌لال؛ له‌بری خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی؛ له‌په‌یامه‌كه‌یدا سوپاسگوزاریی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارییان له‌پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا كردووه‌، ده‌كات، وتیشی: ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌پرسه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا كرد، ته‌نها یه‌كێتییه‌كان نه‌بوون، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بوون.
له‌درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ مام جه‌لال؛ هه‌میشه‌ كاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و ناكۆكه‌كان‌و بیروڕا جیاوازه‌كان كۆبكاته‌وه‌، كۆچی دوایی‌و ماڵئاواییه‌كه‌شی بووه‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن‌و كۆببنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP