کاتێک سەرۆک دەڕوا
کاتێک سەرۆک دەڕوا ‌ 9/10/2017
ژیلا تەیفوور
کاتێک سەرۆکێک دەڕوا
مەیل بۆ سەرۆک بون نامینێ
ئاسمان شیوەن
بۆ لە دەستدانی 
ئەسێترەیەک لەزەوی دەگێرێت 
 جوانی و خەندەکان پێکرا
لەتاریکی  وون بوون 
دڵ مات
روخسارمات
تابلۆکانی ژین
رەش و سپی یان پۆشیوە 
رەنگەکان
 بەر شەپۆلی فرمێسک کەوتن بوونیان لەدەستدا
وڵات باوکی لەدەست دا 
تەبایی براکان دەرکەوت 
وڵاتم 
لەچرکەیەکدا
پێشمەرگە
 مام 
سەرۆک 
 سکرتێر 
مامۆستا
رۆژنامەنوس
دیپلۆمات
 مافپەروەرێکمان لەدەستدا 
ئاڵا کرنۆشی برد.
دایک گریا
وڵات گریا
پێشمەرگە گریا
هەموو گریاین
 مات بووین
ئەو چوو 
بەڵام تا ئەبەد
 بەسنبولی ئاشتی و تەبایی و کورد پەروەر
 لە لاپەرەو هزی مێژوو دەمینێ 
تاڵەبانی وەک یەکەم سەرۆکی کورد 
زۆر ئازایانە کەرکوک بقودس و 
چیای حەمرینی بەسنور ناو برد 
گەورەیی تاڵەبانی بە 
دەقی جواهیری
پێنوسی کۆچێرا 
چەندین بیرمەند نوسرایەوە 
مێژووی گەورەیی بەهیچ ناحەزێک  نەسراییەوە 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP