مامی هه‌مووان
مامی هه‌مووان ‌ 9/10/2017
د. ئارامی حه‌مه‌ی مینا
تۆ وه‌ك قه‌ندیل،
وه‌كو شاهۆ و هه‌یبه‌سوڵتان،
وه‌كو سنه‌، وه‌ك كرماشان،
وه‌كو جه‌زیره‌ و وه‌ك بۆتان،
وه‌كو هه‌ولێری گه‌وره‌ پیاوان،
وه‌كو قودسه‌كه‌ی نیشتیمان،
وه‌ك شاری شێخ، سلێمانی شاری شاران
وه‌ك قامیشلۆ،
وه‌ك كۆبانی  
 هه‌ر وه‌كو دهۆكی ده‌لال،
تۆ هی تاكه‌ حزبێك نابیت
وه‌كو خۆت فه‌رموت
هی  گشتمانی
ئه‌ی مام جه‌لال...!
*****
تۆكانیاوی به‌رتریفه‌ی مانگه‌ شه‌وی هه‌ژارانی
بۆ وه‌رزی  قات و قڕی و وشكه‌ ساڵی
مژده‌ی چاو ته‌ڕی بارانی
ئه‌ی بارانی وه‌رزی نه‌هات
خۆری پرشنگداری وڵات
مه‌رۆ، زووه‌،  هێشتا خه‌بات زۆری ماوه‌
بێ حزوری حیكمه‌تی تۆ
وڵات نوقمه‌ له‌گێژاوا
پێشمانكه‌وه‌، خۆت ده‌تفه‌رموو
نه‌سره‌وتن هه‌تا سه‌ركه‌وتن
هێشتا زۆر زووه‌ مامه‌ گیان
 بۆسه‌فه‌ر و بۆ كۆچ كردن...!
*****
مه‌ینێژن،
ئه‌وپیری ته‌ریقه‌تی شۆڕشه‌ مه‌نێژن
مه‌ینێژن،
ئه‌و هه‌تاوه‌ روو گه‌شه‌ مه‌نێژن
مه‌ینیژن،
ئه‌و مانگه‌ شه‌وه‌ ساماڵه‌
ئه‌و هه‌وره‌ نه‌سره‌وت و عه‌وداڵه‌
مه‌ینێژن،
چریكه‌ی كۆساران، نانێژرێ
هاژه‌ی به‌خوڕی روباران، نانێژرێ
شنه‌ی شه‌ماڵی ئازادی، نانێژرێ
باهۆزی مێمڵی بێدادی، نانێژرێ
لێگه‌ڕێن باهه‌ر لێره‌ بێت، ئه‌و كێوه‌
مه‌ینێژن با هه‌ر لێره‌ بیت، به‌پێوه‌
تا رۆژی ئازادی وسه‌ركه‌وتن
تاخۆری رزگاری له‌ده‌م كه‌ل ده‌ركه‌وتن
باهه‌ر لێره‌ بێت ئه‌و باخه‌ و ئه‌و مێرگه‌
باهه‌ر لێره‌ بیت ئه‌و سه‌رۆكه‌ پێشمه‌رگه‌....!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP