له‌ئاسمان ئه‌ستێرەیه‌ك كشا و له‌زه‌ویش سه‌فین چه‌ماییه‌وه‌
له‌ئاسمان ئه‌ستێرەیه‌ك كشا و له‌زه‌ویش سه‌فین چه‌ماییه‌وه‌ ‌ 9/10/2017
دێده‌وانی‌ یه‌عقوب /كۆیه‌ 
مامی‌ گه‌وره‌م تاڵه‌بانی‌ 
ئه‌وه‌ی‌ مێژووی‌ تۆبزانی‌ 
له‌وه‌تێده‌گات
بۆئه‌وه‌ی‌ میلله‌ت پێبگا
تۆ له‌كوێ بای‌ خامه‌ی‌ ئازاد له‌وێ بوو 
تۆ له‌كوێ بای‌ فریاو هیمداد له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ رێزگرتنی‌  هونه‌ر له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ پێشمه‌رگه‌و سه‌نگه‌ر له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ نان و ئازادی‌ له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ په‌یامی‌ شادی‌ له‌وێ بوو 
تۆ له‌كوێ بای‌ ده‌ستی‌ ئاشتی‌ له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ دیمۆكراسی‌ له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ مێرخاسی‌ له‌وێ بوو
تۆله‌وێ بای‌ خه‌نده‌و پێكه‌نین له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ ئازادی‌ ده‌ربڕین له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ هه‌ڵمه‌تی‌ خه‌بات له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ رێگای‌ نه‌جات له‌وێ بوو
تۆ له‌كوێ بای‌  ناوی‌  شه‌هید له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ ئازاو عه‌گید له‌وێ بوو 
تۆله‌وێ بای‌ نه‌خشه‌ی‌ كوردستان له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ وره‌و نه‌ڕوخان له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ یه‌كخستنی‌ كورد له‌وێ بوو
تۆله‌وێ بای‌ رێزی‌ درشت و ورد له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ ساده‌ی و ساكاری‌ له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ ده‌ستی‌ هاوكاری‌ له‌وێ بوو
تۆ له‌كوێ بای‌ قه‌دری‌ رۆژنامه‌و نوسه‌ر له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ نیشتمان په‌روه‌رله‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ رێی‌ دیپلۆماسیه‌ت له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ دیالۆگی‌ بێ حه‌ساسیه‌ت له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ كوردی‌ چوارپارچه‌ له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ خه‌می‌ ئه‌نفال وهه‌له‌بجه‌ له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ زانست و زانكۆ له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ مرۆی‌ راستگۆ له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ مافی‌ منداڵ، مافی‌ ژنان له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ سه‌ردێری‌ هه‌واڵ له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ قه‌ندیل و سه‌فین له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ راستی‌ و یه‌قین له‌وێ بوو 
تۆله‌كوێ بای‌ نازی‌ ساوای‌ شه‌هیدان له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ په‌یامی‌ كوردستان له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ سنووری‌ حه‌مرین له‌وێ بوو
تۆله‌كوێ بای‌ پیاوی‌ جیهان بینی له‌وێ بوو 
كه‌تۆش رۆیشتی‌ ئه‌ی‌ مامی‌ تاڵه‌بانی‌ 
گه‌ل كه‌وته ‌شیوه‌ن و  سه‌رگه‌ردانی‌ 
به‌ڵام گه‌رهه‌ڵگری‌ په‌یامی‌ تۆبین
ئه‌و رۆژه‌ دێ  كه‌ سه‌ربه‌خۆبین .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP