مام، دره‌خته‌ سه‌وزه‌كه‌ی رۆحی كوردستان
مام، دره‌خته‌ سه‌وزه‌كه‌ی رۆحی كوردستان ‌ 9/10/2017
به‌كر حه‌سه‌ن/به‌رلین
بنوو..گه‌وره‌م، ئه‌ی مام
غه‌مت نه‌بێت
ئێمه‌ له‌هه‌ناسه‌ به‌جێماوه‌كانی تۆ قه‌ڵغانی به‌رگریمان چنیوه‌
چیتر ئاگری دوژمنان‌وداگیركه‌ران ناتوانێ بمانسووتێنێ
بنوو، گه‌وره‌م، ئه‌ی مام
غه‌مت نه‌بێت
ئێمه‌ هه‌روه‌ك جاران
مێژووی داهاتووشمان به‌خه‌باتی تۆ ده‌نووسینه‌وه‌
له‌مه‌ودواش هه‌ر به‌سۆزی ناخی تۆ
برینه‌كانی ناو سه‌نگه‌ری به‌رگری تیمار ده‌كه‌ین‌و 
هه‌ر له‌مه‌ودواش هه‌ر به‌ناوازەیی سروده‌كانی ناو دڵی تۆ ‌و
ناو رۆحی تۆ، دایكی شه‌هیدان ده‌لاوێنینه‌وه‌.
بنوو..گه‌وره‌م، ئه‌ی مام
ئه‌ی مامی مافه‌ هه‌تیوكه‌وتوه‌كانی كورد
غه‌می ئه‌وه‌شت نه‌بێت
هه‌ر هه‌موو سروده‌كانی ناو چیا سه‌خته‌كانی دڵی تۆمان له‌به‌ره‌‌ 
هه‌موو ده‌مێك به‌ئاوازی به‌رگرییه‌وه‌ ده‌یانلاوێنینه‌وه‌.
وه‌ك تۆ پێان ده‌ڵێین(ببن به‌تیشك)
بنوو. گه‌وره‌م، ئه‌ی مام
ئه‌ی دره‌خته‌ سه‌زه‌كه‌ی ناو رۆحی به‌رگری‌و كوردایه‌تی
ئه‌ی دره‌خته‌ سه‌وزه‌كه‌ی رۆژی ئازادی كوردستان
غه‌مت نه‌بێت
تۆ له‌ناو هه‌ناسه‌كانماندا سه‌وز بوویت
ئه‌ی گه‌وره‌م..ئه‌ی مام جه‌لال.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP