پرسەنامە و ماتەمینی  کەسایەتییە بەناوبانگەکانی رۆژهەڵاتــی کوردستان و ئێران بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال
پرسەنامە و ماتەمینی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی رۆژهەڵاتــی کوردستان و ئێران بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال ‌ 10/10/2017
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کۆمه‌ڵێک له پارێزه‌ران و یاساناسانی ئێران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی 
مام جه‌لال

ده‌قی په‌یامه‌که:

جه‌لال تاڵه‌بانی؛ سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق، سیاسه‌تمه‌داری به ئه‌زموونی کورد، یاساناس، پارێزه‌رێکی مرۆڤ دۆست و شۆڕشگێڕ، کۆچی دوایی کرد.
جه‌لال تاڵه‌بانی ناسراو به مام جه‌لال، پیاوی ساته دژواره‌کان، سیمبولی بیرمه‌ندی و میانه‌ڕه‌وی و ئازادیخوازی بوو. ئه‌و، بڕوا به بنه‌ماکان و پێداگری له‌سه‌ر ئارمانه گه‌وره‌کانی له‌گه‌ڵ پراگماتیسمێکی هۆشمه‌ندانه تێکه‌ڵ کرد و ته‌نها بیری له دابین‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌ی خۆی بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌ده‌کرده‌وه و هه‌میشه به بیرمه‌ندی و دووربینییه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا گرێ ده‌دا. پێداگری ئه‌و له‌سه‌ر بیر و بڕواکانی به ڕاده‌یه‌ک قووڵ بوو که ئاماده نه‌بوو حوکمی ئێعدامی یه‌کێک له دڕنده‌ترین دیکتاتۆره‌کانی مێژوو (سه‌دام حسێن) ئیمزا بکات؛ که‌سێک که به‌رپرسی کوشتنی زیاتر له ١٨٢ هه‌زار کوردی مه‌ده‌نی کوردستانی عێراق بوو.
مام جه‌لال پیاوی رۆژانی سه‌خت بوو و دانوستان و وتووێژی به یه‌که‌مین و گرنگترین رێگاچاره‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌ک ده‌زانی. هه‌وڵه‌کانی ئه‌و بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کانی لایه‌نه جیاوازه‌کانی عێراق له‌بیرناچێته‌وه.
ئێستا که رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌نانه‌ت جیهانیش ماته‌مباری سیاسه‌تمه‌دارێکی گه‌وره‌یه که هه‌میشه له‌سه‌ر دۆستی، ئاشتی، دڵ‌فراوانی و دانوستان له نێوان نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کانی ئه‌م ناوچه ژئۆستراتیژییه پێداگربوو و له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای فره‌‌ره‌نگی عێراق، جێگای رێز و راوێژی هه‌موو لایه‌نه‌کان بوو، ده‌بێت که هه‌موو لایه‌نه‌کان به سوودبینین له میراتی بایه‌خداری بیری مام جه‌لال که بره‌ودان و گرنگیدان به وتووێژ، ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤ‌دۆستانه و رێزگرتن له هه‌موو لایه‌نه‌کان بوو، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بده‌ن و دڵیان له رق پاک بکه‌نه‌وه و به‌ستێنێک له برایه‌تی و دۆستی و ئاشتی و هێمنی دابین بکه‌ن.

ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک له پارێزه‌ران و یاساناسانی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و په‌ژاره‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق له کورد و تورکمان و عه‌ره‌ب و مه‌سیحی، بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی، یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و هه‌موو ئازادیخوازان و کۆمه‌ڵگای یاساناسی جیهانیی، خۆمان له‌م خه‌مه قورسه‌دا به به‌شدار ده‌زانین و یاد و ناوی هه‌میشه لامان زیندوو  و پیرۆزه. 
٦/١٠/٢٠١٧
١-  صالح نيكبخت
٢- ستارعزيزي
٣-  كيوان عزيزي
٤-  حبيب تورنگ
٥-  حسين خضري
٦-  علي ملامحمد
٧-  حسين احمدي نياز
٨-  محسن الماسي
٩-  هادي امين زاده
١٠-  اقبال مهدي زاده
١١-  فرشاد محمدي
١٢-  اسفنديارآبنوس
١٣-  فرنوش رشيدياني
١٤-  جميل اكبري
١٥-  حامد سهرابي
١٦-  یعقوب كدخدايي
١٧-  سيدمحمداكبري
١٨-  امير سجادي
١٩-  حامد كريمي
٢٠-  احمدسعيدشيخي
٢١-  یاسين ميرزايي كلهر
٢٢-  مصلح الدين احمدي
٢٣-  عثمان مزين
٢٤-  شورش مظهري
٢٥-  سودابه محمدي
٢٦-  خالدپاكنام
٢٧-  مازيارطاطايي
٢٨-  عبداللطيف ولدبيگي
٢٩-  مهرداد مهري
٣٠-  محمدامين لو
٣١-  نادرقاسمي
٣٢-  آرش كرمانشاهي
٣٣-  فرمن جعفري
٣٤-  سيروس پاي فشرده
٣٥-  سامان عجبي
٣٦-  علي ساكني
٣٧-  فرزادكاكائي
٣٨-  حجت مرادي
٣٩-  عرفان عارفي
٤٠-  بهروز كيا
٤١-  زاهداسدزاده
٤٢-  رحمت اميني
٤٣-  ابوبكر رسولي
٤٤-  مهدي وشمگير
٤٥-  ابراهيم عزيزي
٤٦-  فرهاد مجيد آبادي
٤٧-  فوادمحمودي
٤٨-  سيدرسول قريشي
٤٩-  فواد متوسل
٥٠-  فرهادعباسپور
٥١-  سجادخسروي
٥٢-  محمدقوامي
٥٣-  محمدجواد زارعي
٥٤-  عارف كرمي
٥٥-  حسين عشقي
۵۶-  شهاب تجری
٥٧-  خليل صفايي
٥٨-  آزادە احمدی
٥٩-  ابراهيم رستمي
۶٠-   مصطفی احمدیان
٦١-  فريد نيك پي
٦٢-  محمدظاهر محمدي
٦٣-  پريسا خادمي
٦٤-  ليدا تمريان
٦٥-  ژيلا زند كريمي
٦٦-  مصلح قرباني
٦٧-  حمدنبي سليمان نژاد
٦٨-  ميثم عزيزخانيان
٦٩-  شيما صيدي
٧٠-  شكوه محمدپور
٧١-  شتاو مبتدي
٧٢-  محمدرضا پشمی
٧٣-  فرزاد قیصریان
٧۴-  آرزو سجادی
٧۵-  انیس ملکی
٧٦-جمال خضرنيا

****


پرسه‌نامه‌ی هادی ئەدەب
گەلی قارەمانی باشوری کوردستان
شاری رووناکبیری و ئازایەتی سلێمانی
سەرکردە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان 
هاوسەر و هاوسەنگەری مام جەلال، هێرۆ خان و هەروەها بەڕێزان کاک باڤێل و کاک قوباد
! نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین
کۆچی، گەوەرە رێبەر و کەڵە پێشمەرگەی کوردستان، زۆر بەڕێز مام جەلال بە تەواوی خەمباری کردین. مام جەلال هاوکات هێمای، سەنگەر و قەڵەم، ئازایەتی و دڵفراوانی، پێداگری و تەوافوق، چەکداری و دیالوگ بوو و ئەوەی هەموو چاکان پێکەوە هەیانە بە تاک بووی. مام جەلال بۆ ئێمەی رۆژهەڵاتی، هێمای موقاوەمەت، نەسرەوتن و سەرکەوتن بوو. مامە ماموستای سیاسەت و ئەخلاق و کوردایەتیمان بوو. بەڕاسی زۆر زۆر بەداخین کەڵەپیاوی وامان لە دەس داوە. گومانتان نەبێ خەمی رۆژهەڵات لە خەڵکی باشوور و سلێمانی زیاتر نەبێ کەمتر نیە. بە تەواوی هاوخەمتانین.
بەداخەوە مامە ڕۆیشت و بە جێ هێشتین بەڵام بەختەوەرانە، شوێن پەنجە و ئاسەوارەکانی هەتاهەتائی بۆ کورد و کوردستان ماوە. خوشحاڵین کە گەلێکی قارەمان و خۆنەویست، حیزبێکی بە تەواوەتی نیشتمانی و کوردستانی، بنەماڵەیکی نیشتمان پەروەر و هەزاران لاو و کادری زانا و دڵسۆزی بە جێ هێشتوە.
دیسانەو وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان بۆ ئەو گەورە پیاوە. بە هیواین گەلی خۆڕاگر و قارەمانی باشوور لە سەر رێگا و ڕێبازی مامە یەک گرن و سەرکەون.
هادی ئەدەب
رۆژهەڵات- سنە

****

که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی ئێران پرسه‌و هاوخه‌می خۆیان بۆ کۆچی دوایی مام جه‌لال راده‌گه‌یه‌نن
ژماره‌یه‌ک له ناودارترین چالاکانی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی پرسه‌و هاوخه‌می خۆیان بۆ کۆچی دوایی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن: خوالێخۆشبوو مام جه‌لال، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، دژی زۆرداری و له پێناو دابین‌کردن و چه‌سپاندنی ئازادی و دیموکراسی خه‌باتی کرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییانه به زمانه‌کانی فارسی و کوردی.
آزادی‌خواهان جهان 
مردم عراق
ملت کرد
خانواده محترم مام جلال طالبانی
ضمن عرض تسلیت و آرزوی آرامش برای روح بزرگ مام‌جلال؛
خبر درگذشت مام‌جلال طالبانی، رئیس جمهور سابق عراق و دبیرکل اتحادیه میهنی کردستان مایه تأسف و تأثر ما گردید.
آن مرحوم که سراسر عمر خود را در راه مبارزه با استبداد و استقرار آزادی و دموکراسی سپری کرد، توانست عراق پس از صدام را به خوبی رهبری کند.
تردیدی نیست مام‌جلال که در تأسیس عراق نوین نقشی بی‌بدیل داشته، آن کشور پرآشوب را از نعمت امنیت، آزادی و احترام به حقوق فرهنگی و سیاسی اقلیت‌ها و اقوام گوناگون برخوردار ساخت.
ما به عنوان جمعی از فعالان فرهنگی، اجتماعی و نویسندگان و هنرمندان ایران بر این باوریم که مشی و منش مام‌جلال، برای عراق و منطقه منشاء موفقیت و گذار به دموکراسی بوده است و فقدان ایشان مصیبتی بزرگ برای کردستان، عراق و منطقه است.
امیدواریم سیاستمداران و دولتمردان کردستان، عراق و منطقه به تاسی از سیاست ورزی مام جلال در همزیستی ملتها و آیین ها و برقراری صلح و انسان دوستی همواره کوشا باشند.

ده‌قی کوردی:

ئازادیخوازانی جیهان
خه‌ڵکی عێراق
گه‌لی کورد
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مام جه‌لال تاڵه‌بانی
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌تان ده‌که‌ن و هیواخوازین رۆحی مه‌زنی مام جه‌لال ئاسووده بێت؛
هه‌واڵی کۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆری له‌ دڵ هه‌مووماندا چاند.
خوالێخۆشبوو مام جه‌لال، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، دژی زۆرداری و له پێناو دابین‌کردن و چه‌سپاندنی ئازادی و دیموکراسی خه‌باتی کرد، ئه‌و توانی به باشترین شێوه سه‌رۆکایه‌تی عێراقی دوای سه‌دام بکات. به‌ دڵنیاییه‌وه مام جه‌لال له بنیاتنانی عێراقی نوێ‌دا رۆڵێکی بێ‌وێنه‌ی بووه و ئه‌و وڵاته شپرز و شێواوه‌ی به‌ره‌و هێمنی، ئازادی و رێزگرتن له مافه فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کانی که‌مینه‌کان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان برد. 
ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵێک له چالاکانی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئێران پێمان وایه که رێگا و رێبازی مام جه‌لال، بۆ عێراق و ناوچه‌که سه‌رچاوه‌ی سه‌رکه‌وتن و هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموکراسی بووه و کۆچی دوایی مام جه‌لال، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه بۆ کوردستان و عێراق و ناوچه‌که. 
هیوادارین سیاسییه‌کان و به‌رپرسانی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که به درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته‌کانی مام جه‌لال له‌پێناو ژیانی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌کان و دابین‌کردنی ئاشتی و مرۆڤ‌دۆستی‌دا، به‌رده‌وام تێبکۆشن. 
1- سید علی صالحی
2- حمید آصفی
3- ندا آکیش
4- لیلا ابراهیمیان
5- محمدعلی ابطحی
6- آرش اسلامی
7- زینب اسماعیلی
8- ابراهیم اصغرزاده
9- سید عبدالمجید الهامی
10- یزدان امیدی
11- هاشم باروتی
12- عمادالدین باقی
13- امیرحسین بنی‌اشراف
14- مهدی پناهی
15- مصطفی تنها
16- جلال جلالی‌زاده
17- حسین حسن‌پور
18- هادی حسینی‌نژاد
19- جلال حیدری
20- یگانه خدامی
21- مازیار خسروی
22- مریم خلیل‌نژاد
23- جلال خوش‌چهره
24- فریبرز رییس‌دانا
25- صادق زیباکلام
26- سامان سلیمانی
27- سوران سلیمانی
28- فیض شریفی
29- سیامک شکوهی
30- ماشالله شمس‌الواعظین
31- شهریار شمس مستوفی
32- علیرضا صداقت
33- لطیف صفری
34- بهروز صیدی
35- فرخنده طاهری
36- حمیدرضا عابدیان
37- علی عبداللهی
38- کیومرث عزیزی
39- اسماعیل علوی
40- بنفشه غلامی
41- حشمت فاتحی
42- سروش فرهادیان
43- محمد قاسم‌زاده
44- بهناز کیانی
45- شهریار کریمی
46- فاطمه گوارایی
47- حسیب مجاهد
48- داوود محمدی
49- امین مرادپور
50- عبدالله مرادی
51- پژمان موسوی 
52- حسین میرزانیا
53- احمد نقیب‌زاده
54- محمد صالح نیکبخت
55- هاشم هدایتی
56- علی فرید یحیایی
****
پرسەنامەی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی مەریوان و هەورامان به‌ دوو شێوه‌زاری هه‌ورامی و سۆرانی

«بەناوی بەدیهێنەری گەورە»
   جەماوەری بەڕێز و ئەمەگناسی کوردستان ، دۆستان هەڤاڵان،هاوسەنگەران و هاوبیرانی مام جەلال، بنەماڵەی گەورەی تاڵەبانی؛ ئێمە وەک چالاکانی بواری فەرهەنگی، ئەدەبیی و کۆمەڵایەتی ناوچەی مەریوان و هەورامان، خۆمان بە هاوبەش و هاوخەمی یەک بە یەکی ئێوەی خەمبار دەزانین. کۆچی کەڵەپیاوێکی زانا و تێکۆشەر وەک مام جەلال، خەمی بنەماڵە، یان پارت و دانیشتووانی ناوچەیەک نییە، بەڵکوو خەمی 40ملوێن مرۆڤی ماف زەوت کراوە و هەوری خەمی لە دەستدانی وەها سەرکردەێکی مەزن بە سەر هەمووکوردستانییاندا شین دەگێڕێ و هەموو کوردێک بۆی تازیەبارە.
  مام جەلال، پێشمەرگەیەکی کۆڵنەدەر و ورەبەرز، ئاشتیخوازێکی لێو بە بزە، ڕۆژنامەنووسێکی لایەنگری ڕاستی، مرۆڤ دۆستێکی دڵسۆز، یاسازانێکی بە توانا، سیاسەتوانێکی بە ئەزموون، هاوڕێی پێشکەوتووانی بواری فەرهەنگ و سیاسەت، ئاوی سەر ئاگری شەڕ و قەیران و ئاڵۆزی و دەمارگرژی، کۆتری ئاشتی و یەکڕیزی و برایەتی و هاوکات، پەروەردەی مەکتەبی خەبات و تێکۆشان بوو.
کەسایەتیی گەورەو ڕەوشت بەرزیی ئەم پیاوە نەک هەر بۆ دۆست ولایەنگرانی نەتەوەی کورد، بەڵکوو لای نەیاران و دوژمنانی ئەو ڕێبازەش بەرچاوو حاشا هەڵنگرە.
ڕاستە کۆچی وەها سەرکردەیێکی مەزن لەوەها هەلومەرجێکی هەستیاردا، خەسار و کەلێنێکی گەورەیە بەڵام هیوادارین کورد بە گشتی و سەرکردەکانی کورد بە تایبەتی، بە هۆشیاری و هەستی نیشتمانپەروەرییەوە کۆڕی پرسە و ماتەمینی ئەم گەورەپیاوە بکەنە هەوێنی ئاشتەوایی نەتەوەیی و یەکڕیزی و برایەتی و کاروانی خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە لووتکەی سەرکەوتن بەرەو پێش ببەن و، ڕۆحی مام جەلال و سەرکردەکۆچ کردووەکانیتری ئەم نەتەوەیەی پێ شاد بکەن.
دەقی بروسکەکە بەشێوەزاری هەورامی:

«بە نامێ داداری گەورەی»
  جەماوەری ئازیز و قەرزان، دۆسا و هەمڕایا، هەمسەنگەرا و هەمویراو مام جەلالی، خێزانی گەورەو تاڵەبانی! ئێمە پێسەو چالاکاو بواری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی ناوچەو مەریوانی و هەورامانی وێما هەمبەشێ و هەمخەمێ تاک تاکوو شمەی خەمباری مزانمێ. کۆچوو کەڵەپیایوی زانا و هەوڵدەری پێسەو مام جەلالی خەموو خێزانی، یا پارت و نیشتەیاگاو ناوچێوی نیا، خەموو 40 ملوێن ئێنسانە ماف چەنه ئەسنیایان و هەوروو خەموو دەسنە لوای پاسنە سەرکەردێوی گەورەی ملوو گردوو کوردەسانیارە شيوەن وارنۆ و هەرچی کوردا پەیش تاسەبارا.
  مام جەلال پێشمەرگێو کۆڵنەدەر و ورە بەرز، ئاشتیوازێو وەش ڕوو، ڕۆنامەنویسێو لایەنگیروو ڕاسی، مرۆڤ دۆسێو دڵسۆز، یاسا زانێو زەحمەت کێش، ڕامیارێو ئەزمووندار، دۆسوو وەڵکەوتەکاو بواری فەرهەنگی و سیاسەتی، ئاوەو سەروو ئایروو شەڕی و ئاژاولێ و دەمارکرژی،کاوەترەو ئاشتی و یەکسانی و برایی و هەرپاسە پەروەردەو مەکتەبوو خەباتی و هەوڵ دای بێ.
  کەسایەتی گەورە و ڕەوێشتی بەرزوو ئی پیایە نەک هەر پەی دۆسا و لایەنگیراوو نەتەوەو کوردی، بەڵکووم لاو نەیارا و دژمەناو ڕێبازەکەیچشەو حەشا مەکریۆ.
  ڕاسا کۆچوو پێسنە سەرکەردێوە گەورەی چی هەل و مەرجە هەستیارەنە، خەسار و قڵیشێو گەورەن بەڵام ئاوات وازێنمێ کوردێ بە گردی و سەرکەردەکێ کوردی بە تایبەت، بە هۆشیاری و هەستی وەتەن دۆسیوە کۆڕێ پەرسانە و ماتەمینوو ئی پیا گەورەیە کەرا ئامیانوو ئاشتی وازی نەتەوەیی و یەکسانی و برایی و کاروانوو خەبات و هەوڵ دای تا یاوای بە لووتگەو سەرکەوتەیی بەرا وەرەو و ڕۆحوو مام جەلالی و باقی سەرکەردە کۆچ کەردەکاو ئی نەتەوەی شاد کەراوە پەنەش.
****

پرسەنامەی چالاکانی کوردی ئێران بۆ کۆچی مام جەلال 
چالاکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنی و سیاسی کوردستانی ئێران، بە نووسینی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، هاوخەمی و سەرخۆشی خۆیان ئاراستەی کۆمەڵانی خەمباری کوردستان، سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بنەماڵەی مام جەلال کردووە.
دەقی پرسەنامەکەو واژۆکەران:
بەناوی پەروەرندەی ڕووناکی
کۆمەڵانی خەمباری نیشتمان؛ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان؛ ئەندامان و لایەنگرانی دڵ‌پەشێوی یەکییەتیی نیشتمانیی کوردستان؛ بنەماڵەی خەباتکاری سەرۆکی هەمیشە زیندوو «مام جەلال»!
ئێمە وەک هەڵسووڕاوانی بواری خەباتی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هەست و سۆزی هاوخەمیی خۆمان، پڕ بەدڵ سەرەخۆشیتان لێ دەکەین. بێ‌گومان کۆچی ناوادە و دڵتەزێنی سیاسەتمەدار و بیرمەند و نووسەر و شۆرشگێڕی ماندوویی‌نەناسی گەلەکەمان، نەک هەر ئێمە، بەڵکوو دنیایەکی شڵەژاند و هەوری خەم و تەمێکی قورسی بە شوێن خۆی‌دا هێنا.
بەخت‌کردنی تەمەنێکی سەرووی شەست ساڵ لە دنیای پڕ هەوراز و لێژی سیاسی‌دا و ڕاگرتنی چەشنێک هاوسەنگی لەم ناوچەیەدا، کە بە تۆوی دووبەرەکی و لێکدابڕان داچێندراوە و بە تان‌وپۆی زوڵم و زۆرەملی تەندراوە، ڕەنگە لە هەموو کار و چالاکی و هەنگاوێکی ئەم سەرزەوییە دژوارتر بێ. کەم مرۆڤی وا هەیە وەک مام جەلال، کە هێندە فرە ڕەهەند بێ و بتوانێ ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی گەلێکی چەوساوە بکا و بەرەو ئاسۆی ئاواتێکی لەمێژینەی بەرێ و هاندەری هەناسەی ژیانی سەربەستی‌خوازانەی بێ. زۆر ناوازەن ئەوانەی وەک ئەم سەرکردەیە کە بتوانن بێ‌پسانەوە لە نێو کۆمەڵێک کارەسات و ئەزموونی تاڵ و ناخۆشەوە، دیسان سەر بەرز بکەنەوە و ڕێگا نەدەن لادان و بەزین ببێتە چارەنووسی بێ‌بڕانەوەی ئەبەدی.
مام جەلال جەمسەرێکی نوێ و ڕوانگەیەکی گەش و تازە بوو بۆ سیاسەت و خەبات و مشت‌وماڵی ڕووحی پڕ ئێش و ئازاری مرۆڤی ژێر‌چەپۆکەی دەدا. لە شۆرشی نوێ‌دا بوو بە ئاڵا‌هەڵگر و بووژێنەوەی جووڵانەوەیەکی خەیانەت‌پێ‌کراوی نەیاران، کە هەستانەوەی ئەفسانەیەک بوو تەنیا چیاکان و بیری تازە‌پشکووتوو بڕوایان پێی بوو. ئەم پێشەنگە لە هەڕەتی شەوەزەنگی تاریکپەرستی‌دا توانی قوتابخانەیەکی ڕووناک دامەزرێنێ و ملی ڕێبازی هێنانەدیی مافی چارەنووس بگرێ و ڕەوتی پێکەوەژیانی هێمنانە دابێنێ و دین و ئەندیشەی جیاواز وەک بەرهەم و دەسکەوتی پێشکەوتنی مرۆڤ بنرخێنێ و لێکی‌بداتەوە. ئەو بوو کە مانیفێستی دابین‌کرانی ئازادی و نانی بۆ قەڵەم داهێنا و لەگەڵ دەیان بەدیهات و خەسڵەتی بەنرخی دیکە چەسپاندنی و مێژووی خەباتی پێ زێڕوەشان کردن.
ئێمە دەزانین کە لەم ساتە‌وەختە سەخت و دژوارەدا، کۆچی ئەم کەڵەپیاوە خۆشەویست و مەزنە، زەبرێکی گرانە و غیابی مام جەلال لەم دووسێ ساڵەی دوایی‌دا بە هەموو دنیای سەلماند، نەمانی دەوری کاریزمایەکی تاقانەی پڕاگماتیست دەتوانێ چۆن ڕەنگ بداتەوە. بێ‌گومان هەمیشە مام جەلال دەیتوانی نەهێڵێ ڕێچکە باریک و وردەکان کوێر ببنەوە و لە دەستی دەهات بیانباتەوە سەر شاڕێی تێپەڕین و ڕێ نەدا کۆسپ و تەگەرە ببنە لەمپەری وەدی هاتنی مافی ڕەوا.
بەڕاستی کەسەری لە دەست‌دانی مام‌ جەلال لە هەلێکی ئاوا هەستیاری پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی‌دا پەشێوتری کردووین، چونکە هەڕەشەی ناڕەوا و ترسی لێکدابڕان و چەندبەرەکی بوونە ئاوێتەی ڕەوتی ڕووداوەکان؛ بۆیە هیوادارین هەموو لایەک بە وەبەرچاو گرتن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و دانەپێشەوەی بەرژەوەندیی نەتەوەیی، لەم ئەزموونە بارناسکە بە سەربڵندی دەرباز بن.
گیانی مرۆڤ‌دۆستانەی مام جەلال، کە مەلی هومای تەبایی و حاوانەوە و حەسانەوە و بەختەوەری و گەل‌سالاری بوو، ئێستا بە سەر نیشتمانەوە دەخولێتەوە و چاوەڕوانی یەکییەتی و یەک‌بوونە و دەڕوانێتە ترۆپکی سەرکەوتن و بەهەشتی هەتاهەتایی.

1. ئارام فەتحی
2. ئارمان سەلیمی
3. ئاسۆ زەمانی
4. ئامیار حەسەنپوور
5. ئومید رەشیدی
6. ئومید کەریمی
7. ئومید وەرزەنده
8. ئەحمەد حوسەینی
9. ئەحمەد فەرساد
10. ئەحمەد غوڵامی
11. ئەحمەد سەعید شێخی
12. ئەسعەد بەهرام زادە
13. ئەفشین بەهاری زەڕ
14. ئەمیر عەباسی
15. ئەمير عەبدوڵازاده 
16. ئەمین مەدەنی
17. ئەنوەر ساعێد
18. ئەنوەر نەویدیان
19. ئه‌نوه‌ر ڕه‌وشه‌ن
20. ئیبراهیم ناسری
21. ئیرەج قادری
22. ئیسماعیل مەحموودی
23. ئيسماعیل ئەمینی
24. ئایەت موحەممەدی
25. باباشێخ مودەڕێسی
26. باقر پیری
27. باقر زیایی
28. بێژەن رەحمانی
29. بێهزاد قەوامی
30. بەیان نیک بین
31. بەیان ئەحمەدی
32. پێژمان حەبیبی
33. تاهیر خەدیو
34. تۆفێق میهرەبانی
35. جەبار دەستباز
36. جەلال جەلالیزاده
37. جەلال سەعیدزادە
38. جەلال موحەممەدی
39. جەلیل بەهرام نیا
40. جەمال دانشمەند
41. جەمال ئیسماعیلی
42. جەمال ئەحمەدی ئایین
43. جەمشید ئیسماعیلی
44. حاسڵ داسه
45. حامید بەهرامی
46. حەمزە موحەممەدی
47. خالید تەوەکولی
48. خوسرەو ئیلاهی
49. خەبات بیگلەر
50. خەبات مەنگوڕی
51. دارا حوسەینی
52. دانیال ئیمانی
53. داوود قاسمی
54. دڵنیا مەحموودی
55. دلێر ئەسکەندەری
56. رێبین نووری
57. رەحیم کولیجی
58. رەزا شەجیعی
59. رەشید ئیلخانیزادە
60. رەشید ئەحمەدڕەش
61. زانا قاسمی فەر
62. ژیانا ئەسکەندەری
63. سابیر عەزیزی
64. سابیر کاکەمەمی
65. سابیر مورادی
66. ساڵح نیکبەخت
67. سامان سولەیمانی
68. سامان ئەمجەدی
69. سەتتار عەزیزی
70. سۆما رەحمانی
71. سۆما سەففاری
72. سيامەند موهتەدى
73. سیروان نیکبەخت
74. سیمین چایچی
75. سەباح موفیدی
76. سەعید ئەڵڵاوەیسی
77. سەلاح پزیشکی
78. سەلاح رەحمانی
79. سەلاح خەدیو
80. سەلاح چەڵەبیانی
81. سەلاح ئاشتی
82. سەلمان ئیمام زەنبیلی
83. سەیوان ئەمینی
84. شاهۆ سەیده
85. شۆڕش حەیدەری
86. عوسمان موزەیەن
87. عیرفان حوسەینی
88. عەبدولعەزیز مەولوودی
89. عەبدولقادر نیازی
90. عەبدوڵڵا سوهرابی
91. عەبدوڵڵا ئەمینی
92. عەتیە فەتحی
93. عەدنان حوسەینی
94. عەدنان حەسەنپوور
95. عەزیز ناسری
96. عەلی حوسەینزادە
97. عەلی شەمس بورهان
98. عەلی ئابادیان
99. فاتێح بادپەروا
100. فوواد ساوان
101. فەخرەدین ئامێدیان
102. فەرزاد حاجی میرزایی
103. فەرهاد شەفیعزادە
104. فەرهاد ئەمین پوور
105. فەرەیدوون رەزایی
106. فەرەیدوون میرئەحمەدی
107. فەرەیدوون نووری
108. کاوە کوردستانی
109. که‌یۆمه‌رس یووسفی
110. کەژاڵ مودەڕێسی
111. کەماڵ حوسەینی
112. کەماڵ ئەختەر
113. کوردستان شاموردای
114. مانیا رەزایی
115. موحسین رەزەوی
116. موحەممەد بەهرەوەر
117. موحەممەد حەقمورادی
118. موحەممەد دانش
119. موحەممەد شەعبانی
120. موحەممەد قوربانیان
121. موحەممەد کەریمپوور
122. موحەممەد یەعقووبی
123. موحەممەدساڵح عەباسی
124. موحەممەدعەلی سوڵتانی
125. موحەممەدئازاد جەلالیزاده
126. موختار هاشمی
127. موختار زارعی
128. موراد نەزەری
129. مەحموود پێدرام
130. مەحموود موبارەکشاهی
131. مەسعوود حوسەینی
132. مەسعوود كوردپوور
133. مەسعوود شەمس نژاد
134. مێهرانە عەزیزی
135. ناسێح باخیشی
136. نیشتمان ئەسعەدی
137. وریا غەفووری
138. وریا قادریان
139. هادی سەلیمی
140. هادی نەقدی
141. هادی ئەدەب
142. هاشم حیسامی
143. هاشم کەرەمی
144. هوشیار بابایی
145. هومایوون ئەمینی
146. هیوا ئیزەدی
147. هەرمان وەتمانی
148. یوونس حوسەینی
149. یەحیا سەمەدی
150. یەڵدا ڕۆستەمی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP