من بتناسم
من بتناسم ‌ 12/10/2017
حه‌سه‌ن ساڵح قه‌ره‌داغی

من بتناسم
تۆ له‌و گۆڕه‌دا خۆت ناگـری،
ماندووی مانــدوو ره‌نگه‌ سه‌ر خه‌وێ بشكێنی ...
به‌س نامری
من بتناسم
مردن ده‌ره‌قه‌تت نایه‌
تۆ دێیته‌وه‌ و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت سه‌ردانێكه‌
بۆ لای خوایه‌....!
من بتناسم 
توڕه‌بیت و گۆچانه‌كه‌ت راوه‌شێنی، 
عه‌ینه‌كه‌كه‌ت چاك ئه‌كه‌یت و لەگۆڕه‌كه‌ت سەردەردێنی....!
من بتناسم 
ئه‌و گۆڕه‌ هه‌رگیز تۆی پێ داگیر ناكرێ،
ناچار ئه‌بێ كۆڵت لێبا و 
له‌جیاتی تۆ مردن بمرێ....!
من بتناسم 
هێزێك نییه‌ له‌سه‌ر په‌یژه‌ راتوه‌ستێنێ،
مردنیش ئه‌كه‌ی به‌ نوكته‌ و
باوی گۆڕیش 
هه‌ر نامێنێ....!
من بتناسم
 ئه‌بێ ده‌رگای گۆڕه‌كه‌ت
 وه‌ك ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ت بۆ بكه‌نه‌وه‌،
مردووه‌كانیش هان ئه‌ده‌ی له‌گه‌ڵتا زیندووببنه‌وه‌....!
من بتناسم 
گۆڕ ناوێرێ رێگه‌ له‌تۆ بگرێ قوربان،
هاكا ده‌ستت كرد به‌ پیاسه‌
له‌ داخی مه‌رگ
له‌ ده‌باشان....!
من بتناسم 
تاریكی گۆڕ شه‌وقی جه‌لال
ئه‌یبه‌زێنێ،
مردن ئه‌بێ به‌ ئه‌فسانه‌ و جه‌واهیریش
گوڵ ئه‌هێنێ....!
من بتناسم
ئه‌و گۆڕه‌ ته‌نها نوچه‌یه‌كه‌ بۆ تۆ،
هاكا دیسان به‌شه‌یدایی گه‌شتیته‌وه‌
گوڵه‌ هێرۆ....!!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP