گەر من بڕۆم
گەر من بڕۆم ‌ 13/10/2017
گەر من بڕۆم ڕەنگە بڵێن:
هەرکات هات بەخێربێتەوە،
گەر ئەو بڕوا نیشتمانێ.. 
هاوار ئەکا کەی دێتەوە؟،
کە دێمەوە، ئازیزانم..
 پێم ئەڵێن: نوور بە پێتەوە،
ئەو دێتەوە.. 
تەشقی زستانێ ئەشکێ،
دار ودەوەن ئەژێتەوە،
گەر من بمرم،  ڕەنگە دایکم 
تیایا جل ڕەش و خەمبار بێ!،
گەر ئەو بمرێ، ڕەنگە کۆستی..
 کۆچی ناوادەی بەهار بێ
لە پاش مەرگم بۆ دوو شیعرم 
ئەکرێ دەستخۆشییم لێ کرێ،
ئەو لە پاش خۆی ئەبێ بە قوتابخانە و  
ڕێبازەکەی ئەخوێندرێ!.

ئاوات نەسرەدین
ستۆکهۆڵم


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP