ئاوابوونی خۆر
ئاوابوونی خۆر ‌ 13/10/2017
پاییزێکی دڵتەنگه، چ بێ کەسه کوردستان  
دەتکێن فرمێسک و گەڵا، خۆی دەڕنێ دارستان 
 
فرمێسکی چیای لەکوڵ له چاوی کانی دەڕژێ
تەم و ماتەم دایگرتووە گەرمێن هەتاکو کوێستان  

چاوی تەڕی پێشمەرگه و سەنگەر و سنگی داخدار  
رێ و رێباز بێ رێبەرە و رێبواریش دەستەوستان 

شکانی پشتی لووتکە و قوڵپی گریانی قەڵەم 
خەم گرتی گەرووی ئەشکەوت شار نەیما هێزی وەستان 
 
شین دەگێڕێ ئاسمان شەو ئەستێرە دەوەرن 
چۆن ئاوابوو «مامی کورد» خەمخۆرەکەی بندەستان!؟ 

شکۆی شۆڕش و شاخ بوو گەرووی گەلی خرۆشاو  
له نسکۆشدا نەکەوت تا سەرکەوت بێ وەستان 

چ پڕ ژانه ئەم کۆسته چەندە قورس و گرانه 
لێکڕا شانی وەبەردەین هەڕەشه دەکا زستان 

بڵا بیکەینه هەوێن بۆ یەکگرتوویی گەلمان 
ئاڵای سەرکەوتن هەڵکەین ڕاماڵین شەوپەرستان  

«مامی گەورە» هەر دەژی له ناو دڵی نیشتمان 
رەمزه بۆ سەربەخۆیی و بۆ کۆڵنەدان و هەستان 

ئارام بوداغی 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP