بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌غداد ده‌كات
بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌غداد ده‌كات ‌ 13/10/2017
ده‌مه‌وێت له‌م ساته‌دا په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌غداد بكه‌م
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م بۆ ئه‌و هاوخه‌می‌و هاوسۆزییه‌ی كه‌ بۆ گه‌لی كورد‌و خانه‌واده‌كه‌میان ده‌بڕی له‌م ساته‌ هه‌ستیاره‌دا.
كه‌سانی دیكه‌ به‌ جوانی سوپاسی گه‌لی كوردستانیان كردووه‌ بۆیه‌ ده‌مه‌وێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ بقۆزمه‌وه‌ به‌ تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له‌ ئێستادا.
له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لال كوردستان خاوه‌نی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوو لێهاتووییه‌كی زۆر‌و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی بوو.
به‌ هه‌مان شێوه‌ش گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان له‌ چاو پێشوودا زۆر باشتر بوو، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان شانبه‌شانی سوپای عێراق له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بوونه‌وه‌‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان بوونه‌ پاڵه‌وان‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ جه‌نگی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
له‌ ئێستاشدا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت بووینه‌ته‌وه‌‌و له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی نه‌خوازراوداین، جه‌نگێك كه‌ هه‌رگیز ویستی ئێمه‌ نییه‌، وه‌ك ده‌بینین ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو ده‌بنه‌وه‌‌و له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌مڕۆش له‌ دوای چه‌ندین گۆڕانكاری گه‌له‌كه‌مان له‌ ژێر گوشارێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدایه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال نییه‌.
داوا له‌ هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ ده‌ست له‌ نێوده‌ست هاوكارمان بن به‌هه‌مان شێوە له‌ ژێر رۆشنایی مام جه‌لال، كه‌ پێویست ده‌كات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێته‌ هۆكاری رزگاركردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و عێراق له‌م تاریكییه‌ی كه‌ تێیكه‌وتوون.
داواكارین كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌م ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ ئه‌منیه‌ هێور بكرێته‌وه‌‌.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ ریفراندۆم یاساییه‌ یان نا‌ چ بڕیارێك ئاراسته‌ی گه‌ل كراوه‌‌و رای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وه‌رگیراوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كۆك نه‌بوون له‌سه‌ری، ئه‌‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕی. 
له‌ ئێستاشدا داواكارم كه‌ گفتوگۆی بێ مه‌رج‌و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا كه‌ له‌ژێر چاودێری جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال نووسراوه‌ته‌وه‌ ده‌ست پێ بكات، چونكه‌ ته‌نها له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین هه‌موو مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان زامن بكه‌ین‌و به‌رگری له‌ مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین به‌ هاوكاریی‌و یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
به‌مشێوه‌یه‌ دیپلۆماتی‌و یاساییانه‌ ده‌توانین بجه‌نگین له‌ پێناو مافی پێشمه‌رگه‌‌و خانه‌واده‌ی شەهیدان‌و مامۆستایان‌و ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان.
ده‌بێت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بنه‌ما‌و مه‌بده‌ئی ته‌وافوق.
كه‌ركوك پێویستی به‌ ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه‌ به‌پێی دوایین ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێكی نوێی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات به‌هه‌مان شێوه‌ پارێزگارێكی نوێی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك له‌ هه‌موو كه‌سایه‌تی‌و حزبێكی سیاسی گه‌وره‌تره‌.
ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیش بریتین له‌و ناوچانه‌ی كه‌ هۆكاری ئاگر‌و كێشه‌كه‌ن‌و پێویستی به‌ ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌ پێناو كوژاندنه‌وه‌ی چه‌خماخه‌ی ئاگره‌كه‌.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوه‌ند ده‌بێت كێشه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌ «نه‌وت‌و گاز»‌و داهاته‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و گه‌لی عێراقدا بێت.
فڕۆكه‌خانه‌‌و خاڵه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ كۆنتڕۆڵ‌و چاودێری بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین كه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ین له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فڕۆكه‌خانه‌‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كوردن‌و ماف‌و مووچه‌كانیان ده‌بێت زامن بكرێت.
داواكارم له‌ هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی كه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ست له‌ نێوده‌ست كار بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان هه‌روه‌كو چۆن له‌ رابردوودا كارمان كردووه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان.
داواكارم هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی كار بكه‌ن له‌ پێناو پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت هه‌میشه‌ به‌پێی په‌یڕه‌و‌و رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال كار بكات، ئه‌گه‌ر نا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتی نییه‌ له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی مام جه‌لال.
نابێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگه‌ به‌مه‌ بدات، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌مه‌ ناده‌ین.
له‌ كۆتاییشدا ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م‌ بۆ هاوكاریكردنه‌كانتان له‌م ساته‌وه‌خته‌ قورس‌و دژواره‌دا، داواكارم هه‌موومان یه‌كگرتووبین‌و به‌یه‌ك ده‌نگ كاربكه‌ین له‌گه‌ڵ عیراق‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا له‌پێناو ئاشتی‌و ئارامیدا.
سوپاس


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP