به‌رپرسێكی یه‌كگرتوو ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
1/8/2010
په‌یامنێرمان هادی عه‌لی له‌لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ وتی: هۆكار ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 2 خاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌كۆنفرانسی یه‌كگرتوویی ئیسلامی‌دا خستوومه‌ته‌ڕوو جێبه‌جێنه‌كران. هادی عه‌لی له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: خاڵی سه‌ره‌كیم بریتی‌بوو له‌چه‌ند بیروبۆچوونێكم بۆ باشكردنی ئه‌دای كاری یه‌كگرتووی ئیسلامی و كاری حزبایه‌تی، هه‌روه‌ها پێشنیازی ئه‌وه‌مكرد ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌كۆنگره‌ی داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی ئه‌میندارێتی گشتی نه‌پاڵێوێته‌وه‌و رۆتینه ئیدارییه‌كانی ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی چاره‌سه‌ربكرێت، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا من به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بووم و نه‌متوانی بۆچوونه‌كانم جێبه‌جێبكه‌م بڕیارمدا ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه. هادی عه‌لی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی یه‌كگرتوو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی، من ته‌نها له‌پۆسته‌كه‌م وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو ده‌ستم له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بم له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كگرتوو.
|
|
|
|
|
|
|
|
|