ئازاد جندیانی: له‌ڕابردوودا كوتله‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جددی نه‌بوون
ئازاد جندیانی: له‌ڕابردوودا كوتله‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جددی نه‌بوون ‌ 1/8/2010
 سلێمانی، به‌هرۆز فه‌ره‌یدون
دوێنێ 31/7/2010، ئازاد جندیانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌ب له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ڕاگه‌یاندنكارو ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گفتوگۆیه‌كی سازداو تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی مه‌سه‌له‌ی سیاسی له‌عیراق و به‌تایبه‌ت رۆڵی كورد له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و دواتریش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ سه‌رنج و پێشنیازه‌كان خرانه‌ڕوو.
جندیانی له‌به‌شێكی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌كه‌ره‌ی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌كوردستان و عیراقدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێویسته‌ نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان به‌ئاگادابن له‌دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان وتیشی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد به‌شێكین له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵی جیاجیا هه‌یه‌ بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن و ده‌ستنیشانكردنی پۆسته‌ سیادییه‌كان، زۆرجار شعورێك لای هاوولاتیانی عیراق و له‌كوردستان دروستده‌بوو كه‌ڕه‌نگه‌ كوتله‌كان پێكبێن و حكومه‌ت پێكبێت و كۆتایی به‌و قه‌یرانه‌بێت كه‌ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆته‌وه‌، به‌لام ده‌بینین مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌، هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی رابردوو ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، هیچ كوتله‌یه‌ك له‌ڕابردوودا جددی نه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، به‌ڵكو هه‌موویان جۆرێك له‌وه‌ی پیلانیان له‌دژی یه‌ك گێڕاوه‌، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ولاتانی ئیقلیم رۆڵ و كاریان له‌سه‌ر پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی عیراق هه‌یه‌.
 وتیشی: تائێستا هیچ هیوایه‌ك نییه‌ پێكهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق تا رۆژی 4/8/2010، بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كاریگه‌ریی ببێت له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.
له‌ژماره‌كانى داهاتوودا له‌وباره‌یه‌وه‌ راپۆرتێك ده‌خوێنیته‌وه‌.

#5278
9/9/2010
ئه‌رشیف
 
‌ پاڵه‌وانى خولى پله‌ یه‌ك خه‌لاتكرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
‌ له‌بۆینس ئایرس راوی گاشێته‌كانی ئیسپانیا كرا کوردستانی نوێ‌ 8/9/2010
 
‌ له‌چین 8 ملیۆن كه‌س تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر بوون ئا:گوڵڤین موزه‌فه‌ر‌ 8/9/2010
‌ تووڕه‌بوونی پیاوان و بێهێزبوونی مێشك له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010
‌ قه‌ڵه‌ویی په‌یوه‌ندیی به‌شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌‌ 8/9/2010

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP