ئه‌زموونى كیبیك ده‌ور ده‌كه‌نه‌وه
1/8/2010
كوردستانى نوێ- وه‌فدێكى هاوبه‌شى هه‌ردوو حزبى فه‌رمانڕه‌واى سودان به‌ره‌و كه‌نه‌دا به‌ڕێكه‌وتن بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى راپرسى له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كیبیكی كه‌نه‌دی بۆ سه‌رخستنى راپرسى چاوه‌ڕوانكراو له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى باشوورى سودان. له‌وباره‌یه‌وه یاسر عرمان له‌سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه‌ى میللی رزگاریخوازی سودان رایگه‌یاند كه‌وه‌فدی نوێنه‌رانى بزووتنه‌وه‌كه‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تیى ئان ئیتۆ گه‌یشتۆته كه‌نه‌داو وه‌فدێكى حزبى كۆنگره‌ى نیشتمانی به‌ره‌و هه‌مان شوێن به‌ڕێكه‌وتووه. به‌ر له‌به‌ڕێكه‌وتنى، ئیتۆ به‌ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوه‌تى حكومه‌تى كه‌نه‌دایه بۆ ئاگاداربوون و ئاشنابوون به‌ئه‌زموونى كه‌نه‌داو كیبیك له‌ڕێكخستن و ئه‌نجامدانى راپرسى له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كان.
|
|
|
|
|
|
|
|
|