تیرۆریستان، به‌كامێرا ده‌ستگیر ده‌كرێن
1/8/2010
كوردستانى نوێ- به‌رپرسێكی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه‌سوپا دوو تیرۆریستی ده‌ستگیركردووه كه‌ده‌ستیان هه‌بووه له‌هێرشه‌كانی شاری به‌غدای رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كه‌تێیدا 16 كه‌س شه‌هیدبوون و 14ی تریش برینداربوون. ئه‌و دوو كه‌سه له‌ڕێگه‌ی كامێرای ئه‌منیی شاراوه‌وه ئاشكرابوون و وێنه‌یان گیراوه كاتێك ئاگر به‌رده‌ده‌نه لاشه‌ی سێ سه‌ربازیی كوژراو و ئالای رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده‌ش له‌شوێنی رووداوه‌كه ده‌چه‌قێنن. وێنه‌گرتنه تایبه‌ته‌كه له‌ناو دوكانێكه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌مییه گیراوه‌و سه‌رله‌به‌ری هێرشه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه‌و تێیدا تیرۆریسته‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه‌چۆن سه‌ره‌تا په‌لاماری بازگه‌یه‌ك ده‌ده‌ن و دواتر بۆمبـی ده‌ستكرد له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌یشتن به‌شوێنی رووداوه‌كه ده‌چێنن و هه‌روه‌ها دیمه‌نی نه‌وت پیاكردن و گڕتێبه‌ردانی ته‌رمی سه‌ربازه‌كان دیاره. به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ش یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان پارێزه‌ره.
|
|
|
|
|
|
|
|
|