راماڵینی داعش گه‌یشته‌ كه‌ناری دیجله‌
راماڵینی داعش گه‌یشته‌ كه‌ناری دیجله‌ ‌ 10/1/2017
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ‌و پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامن‌و دوێنێش له‌ هه‌شتاو شه‌شه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێزه‌ عیراقییه‌كان رایانگه‌یاند: پێشڕه‌وییه‌كان گه‌یشتۆته‌ كه‌ناری دیجله‌.
سه‌باح نوعمان وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق له‌ لێدوانێكدا كه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، رایگه‌یاند: هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر گه‌یشتوونه‌ته‌ كه‌ناری رووباری دیجله‌، وتیشی: هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ نزیك پردی چواره‌می موسڵ جێگیر بوون. برێت مه‌كگورك  نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، رایگه‌یاند: داعش له‌ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ هه‌ره‌سی هێناوه‌.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوێنێ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك  به‌ هاوڕێیه‌تی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌سنووری قه‌زای داقوق به‌سه‌ركرده‌وه‌و ستایشی رۆڵی فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ران‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاش رایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه‌ گرنگی‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌، وتیشی: ئێستا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كه‌ركوك دوورخراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێویست ده‌كات ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ داعش پاك بكرێته‌وه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP