سـلـێمانی.. تاوتـوێی هاوسه‌رگیریی پـێـشوه‌خـت كرا
سـلـێمانی.. تاوتـوێی هاوسه‌رگیریی پـێـشوه‌خـت كرا ‌ 11/1/2017
كه‌نار قاسم
دوێنێ له‌سلێمانی له‌ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته‌ له‌كه‌مپی عه‌ربه‌ت‌و ئاشتی راگه‌یه‌نرا، كه‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته‌ی روونكردۆته‌وه‌و هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی لێكداوه‌ته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوی minority Rights Group له‌ژێر ناونیشانی (هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خت له‌هه‌ردوو كه‌مپی عه‌ربه‌ت‌و ئاشتی) ‌و له‌لایه‌ن د.لوقمان سیوه‌یلی‌و نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌نجامدراوه‌، هاتووە: له‌كه‌مپی عه‌ربه‌ت نزیكه‌ی 413 خێزان هه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 2067 كه‌س‌و ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستانن به‌ڕێژه‌ی 37% هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته‌ی تێداكراوه‌، كه‌ له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تاته‌مه‌نی 16 ساڵی. سه‌باره‌ت به‌كه‌مپی ئاشتیش، توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 540 خێزان هه‌یه‌ كه‌ 14 هه‌زار كه‌سن، له‌كه‌مپه‌كه‌دا ده‌ژین‌و زیاتر ئاواره‌ی عه‌ره‌ب‌و تورك‌و ئێزدین‌و به‌ڕێژه‌ی 37% هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته‌ كراوه‌‌و 2%ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ش به‌جیابوونه‌وه‌ كۆتاییهاتووه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ بەپێی پرسیاری ئاماده‌كارانی توێژینه‌وه‌كه‌، كه‌ ئایا خۆشبه‌ختن؟ له‌وه‌ڵامدا 93% به‌به‌ڵێ‌و 7%یش به‌نه‌خێر وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه‌.
له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا هۆكاره‌كانی هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خته‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ زیاتر بریتی بووه‌ له‌كلتورو داب‌ونه‌ریت، له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی جوگرافی‌و شێوازی ژیان‌و پیشه‌، هه‌روه‌ها هه‌ستكردن به‌ شه‌رم و ترسان له‌شه‌ره‌ف‌و هۆكاری ئاینی‌و ئابووری.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP