عه‌بادی: بێ كشانه‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی نابێته‌وه‌
عه‌بادی: بێ كشانه‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی نابێته‌وه‌ ‌ 11/1/2017
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و توركیا به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر خاكی عیراق ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.
دوێنێ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ره‌وپێشچوون و ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌بێت له‌سه‌ر خاكی عیراق.
ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا تۆماركردووه‌و رێكخراوه‌كه‌ له‌موسڵ له‌ڕووخانی ته‌واوه‌تی نزیكبۆته‌وه‌، وتیشی: تیرۆریستانی داعش به‌ته‌قاندنه‌وه‌و رووخاندنی پرده‌كانی موسڵ ناتوانێت رێگه‌ له‌به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هێزه‌كانی عیراق بگرێت، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی موسڵ.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP