قوباد تاڵەبانی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاكسازی‌و راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان
قوباد تاڵەبانی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاكسازی‌و راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان ‌ 11/1/2017
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوێنێ له‌پێشوازیی وه‌فدێكی وڵاتی هۆڵه‌ندا، كه‌ له‌ لیلیان پلۆمین وه‌زیری په‌ره‌پێدان‌و بازرگانی، باڵیۆزو كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا، پێكهاتبوو؛ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ سه‌رباری له‌مپه‌ره‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌چاكسازییه‌كان‌و راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان. دڵنیاییشیدا كه‌ كۆتایی به‌م ڕه‌وشه‌ ناله‌باره‌ ده‌هێنرێت.

نوێنه‌رمان هه‌بێت له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕووی بازرگانی‌و دیپلۆماسییه‌وه‌‌و هاوكارییه‌كانی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌ڕی دژ به‌ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ره‌وشی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێم، كرا. جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش، ستایشی هه‌ڵوێستی حكومه‌ت‌و گه‌لی هۆڵه‌ندای كرد بۆ پاڵپشتیی به‌رده‌وامیان له‌گه‌لی كوردستان. هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ داوایلێكردن هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانیان به‌رده‌وامی پێبده‌ن تا حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی زیاتری ئاواره‌كان بكات. ئه‌وه‌شی وت: «داواتان لێ ده‌كه‌ین‌و پێویسته‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری تایبه‌تی هه‌بێت له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ئاواره‌و چۆنێتیی هاوكاریكردنیان، تاهه‌ماهه‌نگیی باشتر هه‌بێت له‌خزمه‌تكردنی ئاواره‌كاندا».
له‌ته‌وه‌رێكی تردا، قوباد تاڵه‌بانی؛ ئاماژه‌ی به‌ڕه‌وشی هه‌رێم كرد، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكومه‌ت‌و وتی:»هه‌نگاوی زۆر باشمان بڕیوه‌، پلانمان هه‌یه‌ بۆ قۆناغه‌كانی چاكسازی‌و ده‌ربازبوون له‌گرفته‌كان‌و له‌وڕووه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیی باشمان له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان‌و په‌ره‌پێدانیان‌و ئومێدیشمان هه‌یه‌ به‌ره‌و باشتر هه‌نگاوبنێین».

پێشمه‌رگه‌، داعشی تێكشكاند
لای خۆیشییه‌وه‌، لیلیان پلۆمین؛ رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌مان درك به‌و فشارو ره‌وشه‌ ده‌كات، كه‌ روویكردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ هه‌موو توانایه‌ك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ هاوكارییتان. هه‌روه‌ها ستایشی قاره‌مانێتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌شكستپێهێنانی داعش. هه‌روه‌ك داواشی له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد ئاسانكاری‌و زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ وه‌به‌رهێنانی هۆڵه‌ندییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێم‌و هۆڵه‌ندا به‌تایبه‌ت له‌ڕووی وه‌به‌رهێنان‌و بازرگانییه‌وه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP