سه‌رۆك كۆمار: بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ، پێویستمان به‌ هاوكاریی وڵاتانه‌
سه‌رۆك كۆمار: بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ، پێویستمان به‌ هاوكاریی وڵاتانه‌ ‌ 11/1/2017
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار، دوێنێ له‌به‌غدا، پێشوازییكرد له‌ كینتارۆ سانۆ ئۆرا وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ژاپۆن بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌و وه‌فدی هاوڕێی‌و گرنگیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ قوڵه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ عیراق‌و ژاپۆن پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، پێویستیی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا.
سه‌رۆك كۆمار؛ ئاماژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد به‌سه‌ر تاقمی داعشدا، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ یه‌كڕیزیی سوپاو پۆلیسی فیدراڵی‌و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبـی گه‌ڕانده‌وه‌. له‌وڕووه‌شه‌وه‌و بۆ هاوكارییه‌كان، سوپاسی گه‌ل‌و حكومه‌تی ژاپۆنی كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا، سه‌رۆك مه‌عسوم؛ تاوتوێی قۆناغی دوای داعشی كرد‌و وتی: به‌لای عیراقه‌وه‌ قۆناغێكی زۆر گرنگه‌ له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌ داگیركراوه‌كان‌و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یان‌و پاكژكردنه‌وه‌ی سیستم‌و هۆیه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ئاسه‌واره‌كانی فكری توندڕه‌ویی تیرۆر.
لای خۆیشییه‌وه‌، كینتارۆ؛ ویستیی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ مه‌به‌ستێتی درێژه‌بدات به‌پشتیوانیكردنی عیراق‌و له‌وڕووه‌شه‌وه‌ وتی: له‌بودجه‌ی داهاتوودای وڵاته‌كه‌یدا، دوو پڕۆژه‌ی گرنگ بۆ عیراق له‌بواری وزه‌دا تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه‌ ئومێدده‌كرێت كاری تیادابكرێت‌و به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ژاپۆن؛ قسه‌یان له‌سه‌ر پوخته‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی ژاپۆن بۆ عیراق گرت، كه‌ چه‌ندین لایه‌نی له‌خۆگرتووه‌ له‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ریی ژاپۆن له‌هه‌ولێر، كه‌ ئه‌وه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و پته‌وكردنیانه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆستدا.
سه‌رۆك كۆمار له‌ پێشوازیی پارێزگاری كه‌ركوكدا
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ردوێنێ له‌به‌غدا، د.فوئاد؛ له‌پێشوازیی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكدا، قسه‌یان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌ سیاسی‌و ئه‌منییه‌كان‌و سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆر كرد. گرنگیی شاری كه‌ركوكیش دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ شارێكه‌ وه‌ك عیراقێكی بچووككراوه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ برایه‌تی‌و یه‌كێتیی پێكهاته‌كان به‌هێزبكرێت. له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار؛ پشتیوانیی ده‌ربڕی بۆ داوا ره‌واكانی دانیشتووانی شاره‌كه‌ له‌بواره‌كانی ئاسایش‌و خزمه‌تگوزاری‌و په‌ره‌پێداندا.
د.نه‌جمه‌دین؛ ئاماژه‌ی به‌بارودۆخی كه‌ركوك كرد له‌هه‌موو بواره‌كاندا‌و گرنگیی هه‌وڵه‌كانی خسته‌ڕوو به‌ئامانجی په‌له‌كردن له‌ڕزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه‌، تا بوار بڕه‌خسێت ته‌واوی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌‌و كاریش بكرێت بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆیان. ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌نگاوه‌ پێویسته‌كان كارابكرێن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی باری ئابووری‌و خزمه‌تگوزاریی له‌كه‌ركوكدا، حكومه‌تی فیدراڵیش پابه‌ندبوونه‌كانی بباته‌سه‌ر به‌رامبه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم‌و پارێزگاكان‌و پترۆدۆلار.
سه‌رۆك كۆمار  قانونی  بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد
 نووسینگه‌ی راگه‌یاندن له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار رایگه‌یاند: د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار   قانونی بودجه‌ی دارایی بۆ ساڵی  2017 په‌سه‌ند كرد كه‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر دابوو به‌ پێی حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له‌ ماده‌ی  61 و به‌ندی سێیه‌م  له‌ ماده‌ی 73 ی ده‌ستوور.
په‌سه‌ندكردنی قانوونی كۆمسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندن له‌سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ئاشكرایكردووه‌ كه‌ د.فوئاد مه‌عسوم؛ «قانوونی كۆمسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی» په‌سه‌ندكرد.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و قانوونه‌ به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی كۆمسیۆنێك داڕێژراوه‌ تایبه‌تمه‌ندبێت له‌بواری به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم‌و تیشكه‌ ئایۆنییه‌كانی وزه‌ باڵاكان له‌پیشه‌سازیی، كشتوكاڵ، ته‌ندروستی، كاره‌باو سوودوه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌كانی ئاوو جێبه‌جیكردنی ته‌كنیكه‌كانی وزه‌، تا شانبه‌شانی گه‌شه‌كردنه‌ زانستی‌و ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بڕۆین‌و پارێزگاری له‌مرۆڤ‌و ژینگه‌ی عیراق بكرێت.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7277
26/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP