بان كی مون بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال:هاوبه‌شێكی خه‌مخۆر‌و نزیكم بوون
بان كی مون بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال:هاوبه‌شێكی خه‌مخۆر‌و نزیكم بوون ‌ 11/1/2017
بان كی مون سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال؛ كردووه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 19ی دیسمبه‌ری 2016
فه‌خامه‌تی به‌ڕێز مام جه‌لال
سه‌رۆكی پێشووی كۆماری عیراق
سلێمانی
فه‌خامه‌ت

دوای نزیكه‌ی 10 ساڵ له‌ كاری به‌رده‌وام وه‌ك سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ماڵئاواییتان لێ بكه‌م‌و به‌ گه‌رمی سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ نزیك‌و یارمه‌تییه‌ی، كه‌ پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانتان كردووه‌‌و له‌ هه‌مان كاتدا پشتیوانی كاروباره‌ تایبه‌ته‌كانتانمان كردووه‌.
ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنین به‌ رابردوودا, رێكه‌وتننامه‌ی پاریس له‌باره‌ی كه‌ش‌وهه‌واو ئه‌جێندای 2030ی بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، كه‌ وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیار‌و گه‌شاوه‌ن له‌ ماوه‌ی كاركردنی مندا، كه‌ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یه‌كڕیز بێت له‌ چاره‌سه‌ركردن‌و كاری پێكه‌وه‌یی. ئه‌مانه‌ هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ن، كه‌ ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ر لێكترازانێك له‌نێو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، كه‌ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی وه‌لاناوه‌‌و ململانێكانی چاره‌سه‌ركردووه‌‌و رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی بۆ كاره‌ساته‌كان له‌ كۆماری سوریای عه‌ره‌بی‌و كۆماری یه‌مه‌نی عه‌ره‌بی‌و باشووری سودان‌و ناوچه‌كانی تر.
له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربووم، به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی نزیكی عیراق‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانم روانیوه‌. خۆشحاڵم كه‌ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌تم كردووه‌‌و له‌نزیكه‌وه‌ چاوم به‌ به‌ڕێزتان كه‌وتووه‌ له‌ چه‌ندین مه‌راسیم‌و رووداودا. به‌ هه‌وڵه‌ لێبڕاوه‌كانی گه‌ل‌و حكومه‌تی عیراق سه‌رسام بووم بۆ ئازادكردنی كۆماره‌كه‌یان له‌ چنگی داعش. سه‌ركه‌وتن له‌م بواره‌دا ته‌نیا له‌ به‌ره‌ی جه‌نگ هه‌ژمارناكرێت، به‌ڵكو له‌ رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤیش هه‌ژمارده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی تاوانه‌ كاره‌ساتباره‌كان‌و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و نێوانی دیپلۆماتیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ داواكارم، كه‌ دوای داعش هه‌موو پێكهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌رفه‌ت وه‌ربگرن به‌ نه‌مانی ئه‌و دوژمنه‌، زیاتر متمانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بنیاتبنێن له‌پێناوی به‌دیهێنانی وڵاتێكی خۆشگوزه‌ران‌و سه‌قامگیری ئاشتی له‌نێوخۆ‌و له‌گه‌ڵ دراوسێكان.
سوپاسگوزاری به‌ڕێزتان‌و كۆماری عیراقم، كه‌ هاوبه‌شێكی خه‌مخۆر‌و نزیكبوون له‌گه‌ڵمدا له‌ماوه‌ی 10 ساڵ كاركردنم. متمانه‌ی ته‌واوی خۆم ده‌رده‌بڕم، كه‌ پشتیوانی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و جێگره‌وه‌كه‌م به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیارترین ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌مڕۆ بخه‌نه‌ڕوو ‌و كاری بۆ بكه‌ن.
تكایه‌ فه‌خامه‌ت رێز‌و ستایشم قبوڵ بفه‌رموون.
بان كی مون



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP