كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی داوای لوتكه‌ی 5 ده‌كات
ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتییه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی داوای لوتكه‌ی 5 ده‌كات ‌ 11/1/2017
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری  گشتیی ی.ن.ك، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاڕاسته‌ی حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: رێكخستنه‌وه‌ی هه‌رێم‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، هه‌نگاوی عه‌مه‌لی‌و خێرا ده‌خوازێت، به‌ پێویستیشی ده‌زانێت (به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تر پێنج لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ سازبكرێت بۆ دروستكردنی چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌و لایه‌نانه‌ بۆ گفتوگۆكردن، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ پرسێك كۆبوونه‌وه‌كانیان سازبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌و تاوتوێكردنی پێویستییه‌كانی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ چه‌قبه‌ستوه‌. پرسه‌كانیش: پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، پرسی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی حكومه‌ت، پرسی مووچه‌وبژێوی ژیان‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بنچینه‌ییه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا (ئامانج له‌كۆبوونه‌وه‌كان گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان بێت بۆ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی كاتی تاهه‌ڵبژاردن‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك).



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP