سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال: كوردستانی نوێ سه‌كۆیەکی ئازاده‌ بۆ بیروبۆچوونه‌ جیاوازەکان
سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال: كوردستانی نوێ سه‌كۆیەکی ئازاده‌ بۆ بیروبۆچوونه‌ جیاوازەکان ‌ 12/1/2017
سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال؛ له‌یادی یۆبیلی زیوینی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-دا، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر‌و كادیرانی رۆژنامه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هه‌ڤاڵ ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
هه‌ڤاڵانی رۆژنامه‌نووس‌و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ 
له‌یادی یۆبیلی زیوینی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-ی ئازیزدا، چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزبایی سه‌رۆك مام جه‌لال-تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین كوردستانی نوێ له‌بیست‌و پێنجه‌مین ساڵڕۆژیدا هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌وپێش بنێت.
به‌ڕاستی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، كه‌ داهێنانێكی بێوێنه‌ی (ی.ن.ك) بوو له‌كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری‌و راگه‌یاندندا، هه‌ر له‌ده‌ستپێكردنییه‌وه‌ تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات، باشی هێناوه‌‌و ئه‌و رۆژنامه‌ ئازا‌و ئازاده‌یه‌، كه‌ پانتاییه‌كی فراوانی له‌ئازادیی راده‌ربڕین‌و بیری پێشكه‌وتنخوازانه‌ی كوردایه‌تی‌و به‌ئاشتیی پێكه‌وه‌ژیان‌و هه‌ڵكردنی بیره‌ جیاوازه‌كان بۆ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌سته‌به‌ركردووه‌‌و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی ره‌خساندووه‌ بۆ دیالۆگ‌و شه‌ن‌و كه‌وكردن‌و ئاڵوگۆڕی روانین‌و تێگه‌یشتنه‌كان به‌زمانێكی هێمنی شارستانی، له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا كوردستانی نوێ وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال؛ رایسپاردووه‌ ئه‌و سه‌كۆی ئازادییه‌ بووه‌ كه‌ نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسان به‌جیاوازیی بیروبۆچوونه‌كانیانه‌وه‌ قسه‌ی خۆیانی تیادابكه‌ن بێ سانسۆر‌و پارێزه‌ری بنه‌ما‌و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ بێت‌و ببێته‌ سه‌رمه‌شق‌و رچه‌شكێن له‌خزمه‌تكردنی بواره‌ جیاجیاكانی رۆژنامه‌گه‌ری‌و ئه‌ده‌بی‌و كلتورییدا.
ئومێده‌وارین كوردستانی نوێ هه‌ر له‌گه‌شه‌سه‌ندن‌و پێشكه‌وتندا بێت، هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بێت، كه‌ رۆڵی به‌رچاوی بینیوه‌ له‌چه‌سپاندنی گیانی دیموكراسی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیره‌ نامۆكان به‌كورده‌واری‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هه‌ر ده‌مارگیرییه‌ك، كه‌ زیان به‌ژیانی هاوبه‌ش‌و پێكه‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نێت له‌كوردستان‌و عیراقیشدا.
هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی‌و كوردستانی نوێ هه‌ر تاوبسه‌نێت‌و بدره‌وشێته‌وه‌.
سكرتاریه‌تی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP