دانیشتوانی‌ پۆرتۆریكۆ ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێرن
دانیشتوانی‌ پۆرتۆریكۆ ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێرن ‌ 16/6/2017
له‌ راپرسییه‌كدا ده‌ركه‌وت، كه‌ زۆرینه‌ی‌ دانیشتوانی‌ دوورگه‌ی‌ پۆرتۆریكۆ خوازیارن ناوچه‌كه‌یان ببێته‌ ویلایه‌تێك له‌ ویلایه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكا.
به‌ پێی‌ راپرسییه‌كه‌، 500 هه‌زار كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ 97%ی‌ به‌شداربوان له‌ راپرسییه‌كه‌دا ده‌نگیان داوه‌ بۆ بوونه‌ به‌شێك له‌ ئه‌مریكا، ته‌نها حه‌وت هه‌زار‌و 600 كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ 1,5%ی‌ به‌شداربوان ده‌نگیان داوه‌ پۆرتۆریكۆ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستای‌ بمێنێته‌وه‌‌و  شه‌ش هه‌زار‌و 700 كه‌سیش ده‌نگیان داوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
رێژه‌ی‌ به‌شداری كردن له‌ راپرسییه‌كه‌دا گه‌یشته‌ 23%، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌رایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نایه‌وه‌‌و داوایان كرد هاووڵاتیان به‌شداری‌ له‌ راپرسییه‌كه‌دا نه‌كه‌ن.
پۆرتۆریكۆ دوورگه‌یه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ده‌ریای‌ كاریبییه‌وه‌‌و تا سه‌ده‌ی‌ 19ش به‌شێك بووه‌ موڵكه‌ كۆلۆنیالییه‌كانی‌ ئیسپانیا، به‌ڵام له‌ دوای‌ ئه‌و مێژووه‌وه‌ بۆ به‌شێك له‌ خاكی‌ ئه‌مریكا‌و له‌ په‌نجاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردووشدا دۆخی‌ ویلایه‌تی‌ ئازاد‌و هاوبه‌شی‌ پێ به‌خشراوه‌.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ی‌ راپرسییه‌كه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و دوورگه‌ هه‌ژاره‌ راسته‌خۆ ده‌بێته‌ ویلایه‌تێكی‌ ئه‌مریكا‌و هه‌موو ئه‌رك‌و مافێكی‌ به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو مشتومڕێكی‌ زۆری‌ ناو كۆنگرێسی‌ ده‌وێ‌و ره‌زامه‌ندی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاشی‌ پێویسته‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP