تره‌مپ ده‌ستووری‌ پیشێل كردووه‌
پاره‌ی‌ له‌ وڵاتانی‌ بیانی‌ وه‌رگرتووه‌ تره‌مپ ده‌ستووری‌ پیشێل كردووه‌ ‌ 16/6/2017
ئاژانسه‌كان
به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆشێتد پرێس، كارڵ راسین داواكاری‌ گشتی‌ واشنتۆنی‌ پایته‌خت‌و براین فۆرش داواكاری‌ گشتی‌ ویلایه‌تی‌ مێریلاند سكاڵایه‌كیان دژی‌ دۆناڵد تره‌مپ-ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا تۆمار كرد.
به‌ وته‌ی‌ ئه‌و دوو داواكاره‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستووری‌ پیشێل كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ له‌ وڵاتانی‌ بیانی‌ وه‌رگرتووه‌ له‌ كاتی‌ بوونه‌ سه‌رۆكیدا. لیندسی‌ یانسك سكرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ حزبی‌ كۆماریخوازه‌كانیش رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی‌ باس ده‌كرێت سكاڵایه‌كی‌ بێ مانایه‌، چونكه‌ سه‌رۆك تره‌مپ پابه‌نده‌ به‌ شه‌فافیه‌تی‌ ته‌واوه‌وه‌‌و رێز له‌ یاسا ده‌گرێت.
پێشتریش كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن ئاشكرایان كردبوو، كه‌ داواكاری‌ گشتی‌ واشنتۆن‌و ویلایه‌تی‌ مێریلاند به‌نیازن سكاڵایه‌كی‌ گه‌وره‌ دژی‌ تره‌مپ تۆمار بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ وه‌رگرتنی‌ دیاری‌ له‌ وڵاتان، ده‌ستووری‌ پێشێل كردووه‌.
رۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆستیش رایگه‌یاند، داواكاری‌ گشتی‌ ئه‌و دوو شاره‌، له‌ سكاڵاكه‌یاندا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تره‌مپ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی‌ ده‌ستوور كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێشێل كردووه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP