ئۆجه‌لان ره‌گه‌زنامه‌ی‌ وڵاتێکی ئه‌وروپی وه‌رده‌گرێت
ئۆجه‌لان ره‌گه‌زنامه‌ی‌ وڵاتێکی ئه‌وروپی وه‌رده‌گرێت ‌ 16/6/2017
ئاژانسه‌كان
شاره‌وانی‌ پینرۆلا-ی‌ شاری‌ تۆرینۆ-ی‌ ئیتالیا بڕیاری‌ دا ره‌گه‌زنامه‌ی‌ فه‌خری‌ ببه‌خشێته‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان،‌ سه‌ركرده‌ی زندانی کراوی (PKK).
ئه‌و شاره‌وانییه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ رایگه‌یاند، ئه‌و ره‌گه‌زنامه‌یه‌ ده‌به‌خشێ به‌ ئۆجه‌لان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ پشتیوانی‌ له‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كات بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ مافه‌كانی‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، شاره‌وانییه‌كه‌یان پشتیوانی‌ له‌ رێگه‌چاره‌ی‌ ئاشتیانه‌ بۆ دۆزی‌ كورد ده‌كات‌و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان- سه‌ركرده‌ی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانیش هه‌ر سووره‌ له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌ی‌ ئاشتیانه‌، هه‌رچه‌نده‌ خۆی‌ له‌ زینداندایه‌. كورده‌كانیش رۆڵی‌ گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعشدا.
تا ئێستا حه‌وت شاره‌وانی‌، له‌وانه‌ش بالێرمۆ‌و ناپۆلی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ فه‌خرییان به‌خشیوه‌ به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و شاری‌ پینرۆلا پێشتریش رێكه‌وتنی‌ دۆستایه‌تی‌‌و برایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ شاره‌وانی‌ كۆبانێی‌ خۆڕاگردا ئیمزا كردووه‌، كه‌ چۆكی‌ به‌ داعش دادا‌و سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ دژی‌ تیرۆریستان تۆمار كرد.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP