دیموكراسیی‌ و نه‌ته‌وه‌یی
دیموكراسیی‌ و نه‌ته‌وه‌یی ‌ 16/6/2017
دیموكراسیی‌و نه‌ته‌وایه‌تی دوانه‌ی چاره‌نوسساز‌و ناچارین له‌ مه‌سه‌له‌ی كوردستاندا. پێكه‌وه‌ ده‌رۆن‌و ده‌بێ پێكه‌وه‌ هه‌ڵبكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن حه‌زیان به‌ چاری یه‌كێكیان نه‌بێت. دیموكراتخواز هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر حه‌زی له‌ دیموكراسییه‌، وه‌ك بڵێی پرسی كوردستان گه‌یشتۆته‌ مه‌نزڵ‌و له‌ خه‌م ره‌خسیووه‌‌و پێویستی به‌ تێكۆشانی تر نییه‌. نه‌ته‌وه‌ییخوازیش هه‌ن مه‌یلییان به‌لای دیموكراسیدا ناچێ‌و كه‌یفیان پێ نایه‌. واده‌زانن ئێستاش سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌ بسمارك‌و سوپاسالارێك به‌سن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمان.
ئه‌وانه‌ی یه‌ك دیوی مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیی ده‌بینن له‌ بیریان ده‌چێت كورد چه‌ند دیموكراسیی بێت سه‌رده‌سته‌كان به‌ ژماره‌ زۆرترن‌و زۆرینه‌ییان لافاوێكه‌ سه‌نگ‌و ڕه‌وایی مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ نقومی نادیار ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ش هه‌ر دیوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن بیریان ده‌چێت نه‌یاره‌كانی كورد له‌ كورد نه‌یارتر‌و به‌هێزترن. ڕه‌وایی مه‌سه‌له‌ی كورد پێویستی به‌هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌باته‌ به‌ خه‌باتی دیموكراسیی‌و په‌رله‌مانی‌و ریفراندۆمه‌وه‌. په‌كخستنی هه‌ریه‌ك له‌م شێوه‌ خه‌باتانه‌ پاشه‌كشێیه‌كی هه‌رزانه‌‌و له‌ خۆرایی ده‌سكه‌لا‌و یه‌ده‌ك له‌ ده‌ستی كورد ده‌رده‌هێنێت.
یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ كوردستاندا، رۆژی 19ی مایسی 1992 روویه‌كی گه‌شی دایه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد‌و له‌سه‌رده‌می مانه‌وه‌ی رژێمی سه‌ددام‌و ناحه‌زی ده‌وڵه‌ته‌ ئیقلیمییه‌كاندا ته‌وژمێكی باشی دایه‌ ڕه‌وایی مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌كه‌مان. گه‌لی كوردستان له‌ هیچ شتێكی وه‌ك پرسی دیموكراسی‌و هه‌ڵبژاردندا نه‌بووه‌ مایه‌ی رێزی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ده‌بینن میلله‌تێكی ئه‌نفالكراوی به‌دوژمن ده‌وره‌ دراو له‌ناو دڕكی ئیقلیمیدا گوڵی به‌هاری كوردستانیی ده‌چێنێ.
ئه‌م قه‌ده‌ره‌ی دیموكراسیی‌و نه‌ته‌وه‌یی ئێستاش له‌وێستگه‌ی ریفراندۆم دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی بێ په‌ره‌پێدانی دیموكراسیی په‌رله‌مانی كه‌ بۆ خۆمان باشه‌‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش رێزی زیاترمان لێ ده‌گرێت نایه‌ته‌ دی. له‌به‌رئه‌مه‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارێكی تا بڵێی ڕاسته‌‌و ڕه‌وایه‌. دیموكراسیی خۆمان ده‌بوژێنێته‌وه‌‌و هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییشمان په‌له‌تر ده‌كات.
سه‌رنووسه‌ر



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP