نووسینگه‌ی هاریكاریی UN: نیازمان نییه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵمان هه‌بێت له‌ پڕۆسه‌ی ریفراندۆمدا
نووسینگه‌ی هاریكاریی UN: نیازمان نییه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵمان هه‌بێت له‌ پڕۆسه‌ی ریفراندۆمدا ‌ 18/6/2017
نووسینگه‌ی هاریكاریی هه‌ڵبژاردنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق له‌ «لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا» رایگه‌یاند: نیازمان نییه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵمان هه‌بێت له‌پڕۆسه‌ی ریفراندۆم كه‌ بڕیاره‌ له‌ ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ دا، ئه‌نجام بدرێت.
له‌ لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه‌ رۆژی 14/6/2017، له‌ به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ «دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، نووسینگه‌ی هاریكاریی هه‌ڵبژاردنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) داوای راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ هه‌واڵه‌ ده‌كات كه‌ گوایه‌ نووسینگه‌ی هاریكاریی هه‌ڵبژاردنی یونامی سه‌رپه‌رشتی یان هاوكاری یان چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كات». نووسینگه‌ی هاریكاریی هه‌ڵبژاردنی یونامی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ «نیازیان نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵیان هه‌بێت له‌پڕۆسه‌ی ریفراندۆم كه‌ بڕیاره‌ له‌ ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧دا ئه‌نجام بدرێت».



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7396
22/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی بازی به‌رز وازهێنانی راگه‌یاند 22/10/2017
‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا به‌هۆی كاری ناوبژیوانی هه‌را ده‌نێته‌وه‌ 22/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP