ماته‌مینیی سه‌رۆك كۆمار بۆ ئەڵمانیاو به‌ریتانیاو به‌نگلادیش
ماته‌مینیی سه‌رۆك كۆمار بۆ ئەڵمانیاو به‌ریتانیاو به‌نگلادیش ‌ 18/6/2017
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كردو تێیدا پرسه‌و ماته‌مینیی قوڵی خۆی پێگه‌یاندووه‌ بۆ كۆچی دوایی راوێژكاری پێشووتری ئه‌ڵمانیا هیلۆت كۆل.
له‌بروسكه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه‌ «گه‌رمترین پرسه‌و ماته‌مینیی پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌ فه‌خامه‌تتان، له‌ڕێی ئێوه‌شه‌وه‌ بۆ گه‌لی ئه‌ڵمانیای دۆست  بۆ كۆچی دوایی هیلمۆت كۆل راوێژكاری پێشووتری ئه‌ڵمانیای دۆست، دوای ته‌مه‌نێكی پڕ  له‌زیندووێتیی كه‌ ته‌رخانی كردبوو بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌ی و تاوسه‌ندنی و یه‌كگرتووییه‌كه‌ی، هاوكات بۆ خزمه‌تی  ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندن له‌جیهاندا».
لەلایەکی دیکەوە، سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی خاتوو تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد بۆ قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ سامناكه‌كه‌ی له‌نده‌ن له‌تاوه‌رێكی نیشته‌جێی خۆراوای شاری له‌نده‌ن كه‌ قوربانی و لێقه‌وماوی لێكه‌وته‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌مید سه‌رۆك كۆماری به‌نگلادیش كرد بۆ قوربانیانی لافاوو بارانه‌ به‌لێزمه‌كان كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا رووی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌نگلادیش كردو قوربانی و لیقه‌وماوی لێكه‌وته‌وه‌.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP