رێوڕەسمی بەخاکسپاردن‌ و پرسەی خاتوو سوره‌یا‌
رێوڕەسمی بەخاکسپاردن‌ و پرسەی خاتوو سوره‌یا‌ ‌ 18/6/2017
دوێنێ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ی.ن.ك، له‌ شاری كۆیه‌ به‌شداریی كرد له‌ پرسه‌ی كۆچكردوو خاتوو سوره‌یا خێزانی شه‌هیدی سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ری دێرین هه‌ڤاڵ عومه‌ر ده‌بابه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد.
شایه‌نی باسه‌ عومه‌ر ده‌بابه‌ یه‌كێك بوو له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان و له‌ ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان و پاشان له‌ناو ریزه‌كانی ی.ن.ك وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دلێرو به‌توانا درێژه‌ی به‌ خه‌بات و كوردایه‌تی داوه‌ تاكۆتایی ساڵی 1991 و له‌ ناو هۆڵی كۆنگره‌ی یه‌كی ی.ن.ك، دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت.
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئاماژه‌ی بۆ بكرێت خاتوو سوره‌یا شان به‌ شانی هه‌ڤاڵ عومه‌ر ده‌بابه‌ له‌شاخ پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتگێڕێكی ماندوونه‌ناس و چالاك بووه‌، هه‌روه‌ها له‌خێزانێكی دیار و ناسراوی شاری كۆیه‌ش بووه‌.

كۆیه‌، دێده‌وانی‌ یه‌عقوب 
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی یه‌كێتیی نیشتمانی‌و لێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و  پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كه‌سوكاری‌ خوالێخۆشبوو و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو، له‌كۆیه‌ ته‌رمی‌ خاتوو سوره‌یا مه‌لا محه‌مه‌دی‌ جه‌لیزاده‌ی‌ كۆیه‌، هاوسه‌ری‌ سه‌ركرده‌ی‌ نه‌مر عومه‌ر ده‌بابه‌ (كاكی كاكان) به‌خاكسپێردرا .
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كاكه‌مه‌م بۆتانی‌ له‌جیاتی‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی‌ عومه‌رده‌بابه‌و جه‌لیزاده‌، سوپاسی‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ كرد كه‌ به‌شداریی‌ هێنانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ خوالێخۆشبوویان كردووه‌ له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ بۆ سلێمانی‌، هه‌روه‌ها  به‌شداریی‌ رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌یان كردووه‌، پاشان تاجه‌گوڵی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و د.به‌رهه‌م ساڵح و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو بافڵ تاڵه‌بانی‌ و مه‌ڵبه‌ندی‌ كۆیه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و ده‌زگاو لایه‌نه‌كانی دیكه‌، له‌سه‌ر گۆڕی‌ خوالیخۆشبوو دانرا.



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7345
20/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
‌ نه‌یمار به‌ باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی هاندیكاپ دیاری كرا 20/8/2017
زانست
‌ شوقه‌ ژینگه‌یه‌ك بۆ ئاسووده‌یی هاوبه‌ش 20/8/2017
‌ له‌ سوید فه‌رشی فڕیو دروست كرا 20/8/2017
‌ پلان بۆ داهاتووی داده‌نێت 20/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP