ئه‌مڕۆش سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌مڕۆش سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ‌ 18/6/2017
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش 18/6/2017، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، درێژه‌ی هه‌بێت. 
رۆژی 15/6/2017، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی درێژه‌ی ده‌بێت و بڕیاری تێدا ده‌درێت،   ئه‌و پرسانه‌ش كه‌ سه‌ركردایه‌تی تاوتوێیان دەکات   «پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ریفراندۆم، هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و گۆڕان، هه‌روه‌ها یه‌كێتی و پارتی، یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكەیە‌».
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبووك له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌، نووسیویه‌تی «به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان، لێكتێگه‌یشتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی سه‌باره‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كاروباری ناوخۆی خۆمان كۆبووینه‌وه‌. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ زۆرباش بوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ و سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ هه‌نووكه‌یی و ئاینده‌ییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆمان دیاریی ده‌كه‌ین و بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین».



ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP